وەزارەتی تەندروستیی سووریا: نەخۆشخانەیەکی شێخ مەقسوود کراوەتە بنکەی سەربازی

10-01-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرمانگەی راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستیی سووریا رایگەیاند، ئەو هێزانەی لەنێو شێخ مەقسوودن دەستیان بەسەر نەخۆشخانەی یاسین لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب گرتووە و کردوویانەتە بنکەیەکی سەربازی. ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزەکانی ئاسایشی خۆسەر لە حەلەب، سوپای عەرەبیی سووریا بەوە تۆمەتبار دەکەن نەخۆشخانەکان دەکەنە ئامانج.
 
وەزارەتی تەندروستیی سووریا ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەو گرووپانە دوای ئەوەی کارمەندانی تەندروستییان لە نەخۆشخانەکە دەرکردووە، لەناو باڵەخانەکەدا جێگیر بوون و وەک مۆڵگەیەک بەکاریدەهێنن بۆ خۆحەشاردان لەبەردەم پێشڕەوییەکانی سوپای عەرەبیی سووریا."
 
وەزارەتەکە هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان، لەپێناو سەلامەتیی خۆیان لە نەخۆشخانەکە نزیک نەبنەوە.
 
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، سوپای عەرەبیی سووریا کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی گەڕەکی شێخ مەقسوودی راگەیاندووە، دوای ئەوەی لە 06-01-2026ـەوە پێکدادانی تووند لەگەڵ هێزە کوردییەکان لەو ناوچەیە دەستیپێکرد. ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانە بوونە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 159,000 کەس و وەستانی ژیانی ئاسایی لە بەشێکی زۆری شاری حەلەب.
 
حکومەتی سووریا و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئەمریکا و فەرەنسا داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئاداری 2025 دەکەن، کە تێیدا بڕیار درابوو هێزە کوردییەکان لەناو حکومەتی نوێی سووریادا تێکەڵ بکرێن، بەڵام بنبەستی سیاسی لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەدا جارێکی دیکە بژاردەی سەربازیی هێنایەوە پێشەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاهەنگی نەورۆز لە حەلەب

وردەکاری و کاردانەوەکانی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک هاونیشتمانی لە حەلەب

ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ئاهەنگێکی جەماوەری لە شاری حەلەب بەڕێوەچوو. هەزاران کەس بەشدارییان کرد لە نەتەوە، پێکهاتە و بەرپرسیاریەتی جیاواز. لە کاتی گەڕانەوەی کوردانی عەفرین کە بۆ بەشداری ئاهەنگەکە چووبوونە شارەکە لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتییەوە هێرشیانکرایە سەر. لەوێ سوکایەتی بە ئاڵای کوردستانکرا و لە ژمارەیەک هاونیشتمانیش درا