مەسەدە: حکومەتی کاتی رێککەوتنەکانی 2025ی پێشێل کردووە و پەنای بۆ لۆژیکی هێز بردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە)، لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی خۆی لە هەڵکشانی سەربازیی هێزەکانی حکومەتی کاتیی دیمەشق دەربڕی و رایگەیاند، پەنابردن بۆ لۆژیکی هێزی سەربازی، پڕۆسەی سیاسی لە سووریا لەگۆڕ دەنێت.
 
مەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە، سووریا لە قۆناخێکی راگوزەری هەستیاردایە و دەبوو کار بۆ پەیمانێکی کۆمەڵایەتیی نوێ بکرێت، بەڵام رووداوەکانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەریخست کە دەسەڵاتی کاتی لە دیمەشق هێشتا تەنیا بڕوای بە هێزی چەک هەیە. مەسەدە حکومەتی بە "کۆمەڵکوژی و پێشێلکاریی گەورە" لە ناوچە کوردییەکانی حەلەب تۆمەتبار کرد.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، حکومەتی کاتی رێککەوتنەکانی 10ـی ئاداری 2025 و 1ـی نیسانی 2025ی بە شێوەیەکی "ئاشکرا" پێشێل کردووە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر هەر گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنێکی داهاتوو. 
 
مەسەدە 6 داواکاریی سەرەکیی بۆ گەڕانەوەی متمانە و رێڕۆی سیاسی خستەڕوو:
 
- راگرتنی دەستبەجێی کردەوە سەربازییەکان لە ناوچە سڤیلنشینەکان و پاراستنی خەڵک بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
 
- پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان و سزادانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی.
 
- گەرەنتییکردنی گەڕانەوەی شکۆمەندانە بۆ ئاوارەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.
 
- پابەندبوون بە رێککەوتنەکانی 10ـی ئادار و 1ـی نیسانی 2025 وەک بنەمای هەر دیالۆگێکی نوێی سووری-سووری.
 
- دووبارە بنیادنانەوەی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان لەسەر بنەمای نیشتمانی و پیشەیی لەژێر چاودێریی دەسەڵاتی سڤیلدا.
 
- دەستکردن بە ئامادەکاری بۆ سازکردنی کۆنگرەیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ هەموو سوورییەکان.
 
شەڕی حەلەب کە لە 06-01-2026ـەوە دەستیپێکرد، بووە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 159,000 کەس.
 
رێککەوتنی 10ـی ئاداری 2025، کە مەسەدە داوای پابەندبوون پێوەی دەکات، بنەمای تێکەڵکردنی هێزە کوردییەکان بوو لەناو سوپای نیشتمانیی سووریادا، بەڵام بنبەستی سیاسی وایکرد سوپای عەرەبیی سووریا پەنا بۆ بژاردەی سەربازی ببات، لە کاتێکدا لایەنی کوردی حکومەت بە "تاوانی جەنگ و بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان بە هاوکاریی درۆنی تورکیا" تۆمەتبار دەکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ساتی بۆردوومانی داعش لە سووریا. وێنە: سێنتکۆم

ئوردن: شانبەشانی هێزەکانی ئەمریکا چەکدارانی داعشمان لە سووریا بۆردوومان کرد

سوپای ئوردن رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان شان بەشانی ئەوانی ئەمریکا هێرشێکی "بەرفراوان"یان کردووەتە سەر چەکدارانی داعش لە نێو خاکی سووریا. ئەمریکاش دەڵێت، هێرشەکان وەڵامێک بوون بۆ کوژرانی سێ ئەمریکی لە مانگی رابردوو لە تەدمور