رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانە تووندەکانی نێوان هێزەکانی سووپای عەرەبیی سووریا و هێزەکانی ئاسایشی خۆسەر لە هەردوو گەڕەکەی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودی حەلەب، لانیکەم 23 سەربازی سوپا کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیجێکی فەیسبووک، بە ناوی (أبن ريف حلب الجنوبي) کە هەواڵ و چالاکی گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە حەلەب بڵاوەدەکاتەوە. لەو شەڕەدا 23 سەربازی سوپا کوژراون.
پەیجەکە ناو و وێنەی ئەو 23 چەکدارەی بڵاوکردووەتەوە، هەندێکیان سەر بەو چوار فیرقەیەن کە هێرشیان کردە سەر ئەو دوو گەڕەکە.
لە نێو کوژراوەکاندا چیرۆکی جیاواز هەن؛ یەکێک لە چەکدارەکان بەناوی (محەممەد یاسر رەحال) یەکشەممەی رابردوو ئاهەنگی هاوسەرگیری گێڕاوە و زاوا بووە. هەروەها سەربازێکی دیکە بەناوی (بەکری ئەبو نەزار) تاکە کوڕی خێزانەکەی بووە.
بەشێکی زۆری ئەو چەکدارانە خەڵکی گوندەکانی باشووری حەلەبن و لە ریزەکانی هێزە زرێپۆشەکان و یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی بەرگری بوون.
شەممە 10-01-2026 هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات - مەسەدە لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ''لەلایەن چوار فیرقەی سوپای عەرەبیی سووریاوە بە تانک، تۆپخانە، چەکی قورس و راجیمە هێرش دەکرێتە سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە.''
بە گوتەی نوێنەری مەسەدە لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی ئەو چەکدارانەی کە هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، 42 هەزار چەکدار بوو.
هۆشەنگ دەروێش سەبارەت بەو گرووپە چەکدارانەی بەشداری هێرشەکەیان کردبوو گوتی، فیرقەکانی 60 و 80 کە تووندڕەوترین گرووپەکانی سەر بە دەستەی تەحریری شام بوون، هێرش دەکەن کە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی ''ئەبو قوتەیبە منبجی'' سەرپەرشتی دەکرێن. هەروەها فیرقەی 76 کە بە ''حەمزات'' دەناسرێت و لەلایەن سەیفەدین ئەبوبەکرەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لەگەڵ فیرقەی 72 بە سەرۆکایەتیی خەتاب ئەلبانی، لە هێرشەکاندا بەشدارن.
ناوی بەشێک لەو چەکدارانەی سوپای عەرەبیی سووریا کە لە شەڕی حەلەب کوژراون:
عەبدولمەلیک سولەیمان زەکی مەحموود
حوسێن تەها ئەلحابوون
محەممەد سائیر حەمۆ
محەممەد یاسر رەحال
ئیبراهیم عەمار محەممەد عەلی
بەکری ئەبو نەزار
عامر زەبەدییە
یەحیا محەممەد عەلی یاسین
محەممەد جەمال عەزووز
محەممەد عەبدوڵڵا عومەر
عەبدوڵڵا کوڕی حەمید حەمیدی
محەممەد حاجی عەبدوڵڵا حەسەن پاشا
ئیبراهیم سامر ئایە
قوسەی ئەحمەد قادری (سەربازی هێزە زرێپۆشەکان)
حەسەن محەممەد حوسێن عەبوود
محەممەد خەڵەف عەلی رەیاش
محەممەد رەحمۆ سەید
ئەبو بەرائ حەمەوی (لە فیرقەی 60)
محەممەد خەلیل دیاب
بیلال مەحموود
بیلال حوسێن
ئیسماعیل ئیبراهیم مەحموود
خالید ئیبراهیم نیعمە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ