باس لە دۆزینەوەی رۆژنامەڤانێکی ئەمریکی دەکرێت لە سووریا

12-12-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
وێنەی ئەو کەسەی گوایە رۆژنامەڤانە ئەمریکییەکەیە
وێنەی ئەو کەسەی گوایە رۆژنامەڤانە ئەمریکییەکەیە
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای ماوەیەکی زۆر لە بێسەروشوێنبوونی، باس لە دۆزینەوەی رۆژنامەڤانێکی ئەمریکی دەکرێت لە یەکێک لە زیندانەکانی دیمەشق.
 
ئۆستن تایس، رۆژنامەڤانێکی ئەمریکییە، 12 ساڵ پێش ئێستا بۆ کاری رۆژنامەڤانی چووەتە سووریا و دیارنەماوە. دوای رووخانی رژێمی ئەسەد، چەند کەسێک ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، رۆژنامەڤانێکی ئەمریکییان دۆزیوەتەوە.
 
هێشتا نازانرێت ئەو رۆژنامەڤانە هەمان ئەو کەسەیە کە لە سووریا ونبووە یاخود نا، ئەو کەسانەیشی ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، نازانن ناوی چییە.
 
بەگوێرەی ڤیدیۆکە، چەند کەسێک رۆژنامەڤانەکەیان بردووەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکییان بۆ کردووە و "ئێستا تەندروستیی زۆر باشە".
 
کەسێک لە ڤیدیۆکەدا قسە دەکات و دەڵێت، ئەم رۆژنامەڤانە لەلایەن رژێمی ئەسەد و لە یەکێک لە زیندانەکان بووە، ئێستاش چاوەڕوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن رادەستی کەسوکارەکەی بکەنەوە. 
 
لە ڤیدیۆکەدا کەسێک کە گوایە رۆژنامەڤانەکەیە، پاڵکەوتووە و هیچ قسەیەک ناکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیفام دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: نیگەرانین لە پێکدادانەکانی حەلەب

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە گرژییەکانی حەلەب رایگەیاند، نیگەرانن لە پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا و داوا دەکات هەموو لایەک بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ.