هەسەدە: هیچ هێزێکمان لە مەسکەنە و دێر حافیر کۆنەکردووەتەوە

12-01-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) وەڵامی وەزارەتی بەرگریی سووریا دەداتەوە و رەتیدەکاتەوە هێزیان لە ناوچەکانی مەسکەنە و دێر حافر کۆکردبێتەوە. هەسەدە دەڵێت، ئەو جووڵەی هەیە هی گرووپەکانی سەر بە دیمەشقە.
 
رۆژی دووشەممە، 12-01-2026، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نزیکەوە چاودێریی ئەو "لێدوانە چەواشەکارییانە" دەکەن کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سووریاوە سەبارەت بە دۆخی مەیدانیی دەوروبەری مەسکەنە و دێر حافر بڵاودەکرێنەوە.
 
هەسەدە لە راگەیێندراوەکەدا جەخت دەکاتەوە: "هیچ جووڵەیەکی سەربازی یان کۆکردنەوەی هێز لەلایەن هێزەکانمانەوە لەو ناوچانە نییە و تەواوی ئەو بانگەشانە بێبنەمان."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو جووڵە مەیدانییانەی ئێستا لە ناوچەکەدا بەردەوامن، "بە پلەی یەکەم لەلایەن ئەو گرووپانەوە دەکرێن کە سەر بە خودی حکومەتی دیمەشقن."
 
ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی دیمەشق هەواڵی بڵاوکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە لەو ناوچانە بڵاودەکاتەوە. هەسەدە دەڵێت، دووبارەبوونەوەی ئەم تۆمەتانە بۆ جاری دووەم "هەوڵێکە بۆ دروستکردنی گرژی و خولقاندنی پاساو."
 
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە هۆشداری دەدات و دەڵێت: "ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم بانگەشانەوەن بە بەرپرسیاری تەواوی هەر دەرەنجامێکی ئەگەری دەزانین."
 
هەرچەندە هەسەدە پابەندبوونی خۆی بە کەمکردنەوەی گرژییەکان دووپات کردووەتەوە، بەڵام راشیگەیاندووە: "مافی رەوای خۆمان دەپارێزین بۆ گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگری لە ناوچەکە و پاراستنی مەدەنییەکان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاهەنگی نەورۆز لە حەلەب

وردەکاری و کاردانەوەکانی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک هاونیشتمانی لە حەلەب

ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ئاهەنگێکی جەماوەری لە شاری حەلەب بەڕێوەچوو. هەزاران کەس بەشدارییان کرد لە نەتەوە، پێکهاتە و بەرپرسیاریەتی جیاواز. لە کاتی گەڕانەوەی کوردانی عەفرین کە بۆ بەشداری ئاهەنگەکە چووبوونە شارەکە لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتییەوە هێرشیانکرایە سەر. لەوێ سوکایەتی بە ئاڵای کوردستانکرا و لە ژمارەیەک هاونیشتمانیش درا