رووداو چیرۆکە نەبیستراوەکانی زیندانی سیدنایا دەگێڕێتەوە

13-12-2024
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
هاووڵاتییان لە زیندانی سیدنایا بەدوای کەسوکاریان دەگەڕێن.
هاووڵاتییان لە زیندانی سیدنایا بەدوای کەسوکاریان دەگەڕێن.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەسوکاری یەکێک لە بێسەروشوێنبووان، لەو رۆژەوەی هەواڵی ئازادکردنی زیندانیانی گرتووخانەی سیدنایای بیستووە، وێڵە بەدوای دۆزینەوەی برایەکی و دوو کوڕە مامی. هەرچی دەکات سۆراخیان نییە. 
 
قەمەر دەڵێت پێیان گووتوە لەژێر زەوییەکە زیندانی نهێنی هەیە دەوێت هەر چۆنێک بێت لەوە دڵنیا بێتەوە. 
 
بە چەکووش و قازمە کەوتووەتە سەر زەوییەکە بە ئومێدی ئەوەی ئاسۆیەک لە تاریکیی ژێر زەویدا دەرکەوێت. 
 
قەمەر ئەحمەد دەڵێت: "هەموو دنیا قسە لەسەر ئەم کۆمەڵکوژی و کارەساتە دەکات کە بەسەرمان هاتووە، باشە ئەی بۆچی نایەن لێرە هاوکاریمان بکەن، بۆچی نایەن بگەڕێن لەگەڵمان تا بگەینە زیندانەکانی ژێر زەوی، باشە من بەدەست و بە قازمە چۆن دەتوانم شتێک بدۆزمەوە، بەخوا هیچ مافێکی مرۆڤ نییە. ئاژەڵ لەم وڵاتە هەزار جار لە مرۆڤەکان مافی زیاترە، تەواو ئیتر." 
 
تۆماری گرتووخانەکان بەشێوەیەک پەرشوبڵاو بوونەتەوە، گەر کەسێک بەدوای ناوی زیندانییەکانیشدا بگەڕێت بە ئەستەم شتێکی دەستدەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بێ هیوا نین و بەردەوام خەریکی گەڕانن، بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی زیندانییەکان." 
 
خوشکی ریزان عەبدولقادر مەلا حەمزە کە بێسەروشوێنە دەڵێت: "هاتووم بەدوای ناوی براکەم دەگەڕێم لە 10ـی مانگی چواری 2014ـەوە بێسەروشوێنە، هەرچەند دەگەڕێین هیچ شتێکمان لەبارەیەوە دەست ناکەوێت، تا ئەم ساتە بێسەروشوێنە. 
 
دانیا حەکیم، دایکی بێسەروشوێنبوو دەڵێت: "بەردەوامین لە گەڕان، پشتمان بەخوا قایمە، بەڵام داوا دەکەین هاوکاریمان بکەن باشە زیدانییەکان چۆن بدۆزینەوە، کوڕە تاقانەکەم لەکوێیە؟" 
 
زیندانی سیدنایا، لە ساڵانی هەشتاکان لەلایەن حافز ئەسەدەوە دروستکراوە، بە دووریی 30 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری دیمەشق. 
زیندانەکە لە دوو باڵەخانە پێکدێت، یەکێکیان بە باڵەخانەی سپی و ئەوی دیکە بە سوور ناسراوە. توانای لەخۆگرتنی 15 بۆ 20 هەزار زیندانیان هەبووە، لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە، هەزارەها زیندانی بەنهێنی لە ژێر زەمینی باڵەخانە سوورەکە لە سێدارەدراون.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گفتوگۆی نالین حەسەن لەگەڵ کەنداڵ رەمۆ

شاندێکی ئەنجوومەنی کوردانی ئێزدیی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی هەتەشە کۆبوونەوە

رەمۆ دەڵێت، شاندەکەیان سەردانی دیمەشق، حەلەب، سوەیدای کردووە و لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا، دروز، عەلەوی، کریستیانەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە مافی کوردانی ئێزدی کردووە، "هەروەها شاندەکەمان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانیش لە دیمەشق کۆبووەوە، نوێنەرانی وڵاتان پشتگیرییان لە داخوازییەکانی ئێمە کرد".