یەکەم نوێژی هەینی دوای کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد بەڕێوەچوو

13-12-2024
هێمن عەساف
هاووڵاتییان بۆ نوێژی هەینی چوونەتە مزگەوتی ئومەوی.
هاووڵاتییان بۆ نوێژی هەینی چوونەتە مزگەوتی ئومەوی.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە مزگەوتی ئومەوی لەنێو جەرگەی دیمەشقی پایتەختی سووریا، رووداوێکی مێژوویی روویدا. ئاپۆڕای جەماوەری هاووڵاتییان روویانکردە مزگەوتەکە و دوای کەوتنی حکومەتی ئەسەد یەکەم نوێژی هەینییان تێدا کرد. 
 
ئەنەس شاویش، هاووڵاتییەکی سووریاییە و دەڵێت: "لەگەڵ خەڵک کۆبووینەتەوە، خەڵک خۆی لەگەڵ ئەم کەشە پڕ جۆش و خرۆشە گونجاندووە. گەلی سووریا هەموویان ئەمڕۆ پێکەوەن و چاویان لە یەک ئامانجە. هەمووان چاویان لە ئایندەیەکی باش بۆ سووریا هەیە. بەرەبەیانێکی نوێ و ئاسۆیەکی نوێ خواستی هەموو سووریاییەکانە. هاتووین نوێژی بە کۆ لە مزگەوتی ئومەوی بەبێ ترس ئەنجام بدەین. لێرە میلیشیای ئیرانی و بیانییەکان نییە. خوای گەورە ئەو دەرفەتەی پێداین سووریا ئازاد بێ و تەنیا بۆ سووریاییەکان بێت." 
 
جۆش و خرۆشی هاووڵاتییان ناوچەکەی تەنیبوو، گردبوونەوەی خەڵک لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکان و دەوروبەری دیمەشق رەنگدانەوەی یەکگرتوویی گەلی سووریا و سووربوونیان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و ئاشتیی بەدی دەکرد. 
 
رەسلان محاییری، هاووڵاتییەکی دیمەشقە و دەڵێت: "کەشی جەژنە بەڵام جەژن نییە. هەستمان بە خۆشی و ئازادیی کرد. هاتووین بۆ بەشداریکردن لە نوێژی هەینی. ئەمڕۆ شێخی گەورە نابلسی پێشنوێژیمان بۆ دەکات. لە راستیدا چەندین ساڵە خولیای بینینیمان دەکرد کە یەکێکە لە زانا ئاینییە مەزنەکانی دیمەشق. سوپاس بۆ خوای گەورە بەبێ کۆت و بەند بە ویستی خۆمان هاتووینە مزگەوت ئومەییە. لانیکەم 15 ساڵ دڵمان بۆ ئەم مزگەوتە لێیدەدا".  
 
نوێژخوێنان لەناوەوە و دەرەوەی مزگەوتەکە ریزەکانیان لە کەشێکی پڕ لە ئارامی و دڵخۆشی رێکخستبوو و نوێژیان خوێند. برایەتی، تەبایی، خۆشگوزەرانی، سەقامگیری و ئاشتی بۆ وڵات بەشێک بوو لە نزاکانیان.  
 
مزگەوتی ئومەوی پێشوازی لە ژمارەیەکی یەکجار زۆری نوێژخوێنان کرد دوای هەفتەیەک لە ئازادکردنی شارەکە. کەشێکی پڕ لە ئارامی و خرۆشی دەبینرا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گفتوگۆی نالین حەسەن لەگەڵ کەنداڵ رەمۆ

شاندێکی ئەنجوومەنی کوردانی ئێزدیی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی هەتەشە کۆبوونەوە

رەمۆ دەڵێت، شاندەکەیان سەردانی دیمەشق، حەلەب، سوەیدای کردووە و لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا، دروز، عەلەوی، کریستیانەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە مافی کوردانی ئێزدی کردووە، "هەروەها شاندەکەمان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانیش لە دیمەشق کۆبووەوە، نوێنەرانی وڵاتان پشتگیرییان لە داخوازییەکانی ئێمە کرد".