رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هێرشەکەی تەدموری نێوەڕاستی سووریا سەرکۆنە دەکات کە رۆژی شەممە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا و سووریا؛ هەروەها ئامادەیی خۆی نیشان دەدات لە "هەموو بستێکی خاکی سووریا" دژی داعش شەڕ بکات.
فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرەخۆشی ئاراستەی هاوپەیمانانمان لە سوپای ئەمریکا و گەلی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەین، بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو سەربازی هێزەکانی ئەمریکا."
هەسەدە هەروەها دەڵێت، "لە کاتێکدا بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە تیرۆریستییە دەکەین، جەخت دەکەینەوە هێزەکانمان بە هاوبەشیی تەواو لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، رێگە بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان نادەن ریزەکانیان رێکبخەنەوە یان هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بکەنەوە. وەڵامدانەوەش بۆ هێرشکاران و پشتیوانەکانیان، یەکلاییکەرەوە و راستەوخۆ دەبێت."
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هێزەکانی سووریای دیموکرات توانای خۆیان لە ریشەکێشکردنی رێکخراوی داعش و تێکشکاندنی ژێرخانی سەربازییان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا سەلماندووە. ئەمڕۆش ئامادەیی تەواومان دووپات دەکەینەوە بۆ گواستنەوەی ئەم شەڕە بۆ هەر بستێکی خاکی سووریا و کارکردن بۆ بنبڕکردنی تیرۆر لە هەر شوێنێک بێت، بەبێ سستی و پاشەکشە."
شۆن پارنێڵ، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، لە هێرشەکەدا لەو بیابانەی سنووری پارێزگەی حومس، دوو سەرباز و وەرگێڕێکی ئەمریکی کوژراون و سێی دیکەیان بریندار بوون. پێشتر ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) ئاماژەی بەوە کردبوو کە دوو سەربازی سووریاش برینداربوون.
هێرشەکە لە کاتی گەڕانێکی مەیدانیی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و سووریادا بووە.
پارنێل لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکە لە لایەن یەک چەکداری داعشەوە کراوە کە بۆسەی بۆ هێزەکانیان دانابوو.
دوای هێرشەکە، چەکدارەکە لە لایەن هێزەکانی سووریاوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، ئەمە بە گوتەی پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا کە لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا پەیامێکی تووندی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "با ئەمە روون بێت: ئەگەر ئێوە ئەمریکییەکان بکەنە ئامانج، لە هەر کوێیەکی جیهان بن، تەواوی ژیانە کورتەکەتان بە دڵەڕاوکێوە بەسەر دەبەن و دەزانن کە ئەمریکا راوتان دەنێت، دەتاندۆزێتەوە و بێبەزەییانە دەتانکوژێت."
هاوکات بەرپرسێکی پێنتاگۆن بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتنی گوت، "هێرشەکە لە ناوچەیەکی دەرەوەی کۆنترۆڵی سەرۆکی سووریا بووە. هەڵسەنگاندنی سەرەتایی نیشانی دەدات هێرشەکە لە لایەن داعشەوە بووە."
وەزارەتی ناوخۆی سووریاش رایگەیاند، هێرشکارەکە پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانی ئەوانەوە نەبوو و لێکۆڵینەوە لە ناسنامەکەی دەکەن.
نوورین دین بابا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، ئەوان "ئاگاداریی پێشوەختە"یان بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دابوو کە دەکرێ لە بیابانی سووریا داعش هێرش بکات، بەڵام "هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هۆشدارییەکانی سووریای بەهەند وەرنەگرت."
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، هاوئاهەنگیی ئەمریکا و سووریا دژی شانە نووستووەکانی داعش زیادی کردووە، ئەوەش دوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە کانوونی یەکەمی 2024 و دەستبەکاربوونی حکومەتێکی راگوزەر بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع.
تشرینی دووەم، سووریا بە فەرمی پەیوەندی بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشەوە کرد کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات کە ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە پەیوەندییەکاندا.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لەو کاتەوە باسی چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی کردووە، لەوانەش لەنێوبردنی زیاتر لە 15 کۆگای چەکی داعش لە باشووری سووریا لە کۆتایی مانگی رابردوودا.
ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم بەم دواییانە ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتن تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە زیاتر لە 20 ئۆپەراسیۆنی دژی داعشدا "راوێژ و هاوکاریی پێشکێش بە هاوبەشە سووریاییەکان کردووە و کارئاسانی بۆ کردوون"، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی گرووپەکە.
سەرەڕای تێکشکاندنی داعش لە رووی جوگرافییەوە لە ساڵی 2019، ئەو رێکخراوە هێشتا بەردەوامە لە هێرشی بچووک لە ناوچە بیابانییە فراوانەکانی سووریا.
شارۆچکەی تەدمور لە نێوان ساڵی 2015 و 2016 لەژێر دەستی داعشدا بوو.
پێشتر مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا گوتبووی، "نیگەرانین لە برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئاسایشی گشتی[ی سووریا] و سەربازانی ئەمریکی کە لە بیابانی سووریا و لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا تەقەیان لێکرا."
مەزڵووم هەروەها گوتی، "زیادبوونی ئەم هێرشانە پێویستی بە ویستی زیاتر و هەوڵی هاوبەشە لەسەر ئاستی نیشتمانی لە پرۆسەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و شانەکانی."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ