رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی سووریا رایگەیاند، تەقینەوەیەک پارێزگای ئیدلیبی باکووری رۆژاوای ئەو وڵاتە هەژاندووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس.
رۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئابی 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سانا بڵاویکردەوە کە "تەقینەوەیەک بە هۆکارێکی نادیار لە نزیک شاری ئیدلیب روویدا".
شایەتحاڵان بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان راگەیاند، لە ناوچەکانی رۆژئاوای پایتەختی پارێزگاکە گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بووە.
بەگوێرەی تەندروستیی ئیدلیب، کە تەلەڤزیۆنی فەرمی بڵاوی کردەوە، "دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون".
سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریاش دەڵێن: "دەنگی تەقینەوەی گەورەی یەک لەدوای یەک لە بنکەیەکی شەرڤانە ناسووریاییەکان" بیستراوە، کە بارەگای چەک بووە و "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسماندا بووە".
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکەن، دووکەڵێکی زۆر لە ناوچەکە هەبووە و خەڵکەکەش تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.
لە کۆتایی مانگی رابردووشدا، زنجیرەیەک تەقینەوە لە پارێزگای ئیدلیب بوونە هۆی گیانلەدەستدانی 12 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ