هەواڵگریی سووریا: سەرکردەیەکی داعشمان دەستگیرکرد

15-02-2025
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای هەواڵگریی سووریا رایگەیاند، سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە کە بە چەندین کردەی تووندوتیژی تۆمەتبارە.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 15-02-2025) سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگریی سووریا بە ئاژانسی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، "توانیمان ئەبو حارس عێراقی دەستگیر بکەین، کە سەرکردەیەکی داعش بوو و پۆستی گرنگی لە ویلایەتی بە ناو عێراق دا هەبووە."
 
هەواڵگریی سووریا پۆستەکانی ئەبو حارس ئاشکرا دەکات، "گرنگترینیان بەرپرسی فایلی هاتووان و جێگری بەرپرسی ئامادەکاری بووە، کە بە بەرپرسی ئامادەکاریی هێرشە تیرۆریستییەکان دادەنرێت."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، عێراقی لە پشت پیلانی چەندین کردەوە بووە، کە گرنگترینیان تیرۆرکردنی سەرکردە مەیسەر جبووری و چەندینی دیکە بووە.
 
مەیسەر عەلی مووسا جبووری، زیاتر بە ناسناوی (ئەبو ماریا قەحتانی) ناسرابوو، ئیسلامییەکی عێراقی بوو کە بەشداری لە شەڕی نێوخۆی سووریادا کردووە، پێشتر سەرۆکی ئەنجوومەنی شورا بووە لە رێکخراوی بەرەی نوسرە کە دواتر ناوەکەی بۆ دەستەی تەحریر شام گۆڕدرا. جبووری لە ساڵی 2024 کوژراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتی سووریا لەکاتی واژۆکردنی دەستووری کاتی.

ئێزدییەکانی سووریا و رۆژئاڤا: دەستووری کاتی پێشێلکردنی مافی کەمینە ئاینییەکانە

نوێنەرانی رێخکراو، کۆمەڵە و دامەزاراوەکانی کوردی ئێزدی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، ناڕەزایی بەرامبەر بە دەستووری کاتیی سووریا دەردەبڕن و دەڵێن، بەندەکانی پێشێلکردنێکی ئاشکرای بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکانە لە سووریا.