رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رۆژی 16ی کانوونی دووەم دەسەڵاتدارانی دیمەشقی بە بڵاوکردنەوەی "درۆی سیستماتیک" تۆمەتبار کرد سەبارەت بە هەبوونی درۆنی ئێرانی و شەڕڤانی بیانی لە ریزەکانیدا. هەسەدە رایگەیاند، ئەو بانگەشانە بەشێکن لە هەڵمەتێکی چەواشەکاریی بەمەبەست بۆ لەکەدارکردنی نێوبانگی و تێکدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا رەتیکردەوە، خاوەنی درۆنی ئێرانی بن یان خەڵکی دەرەوەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لە ریزەکانیاندا هەبێت، جەختی لەوەش کردەوە، شەڕڤانەکانیان تەنیا هاووڵاتیی سووریان و لە پێکهاتە جیاوازەکانی وەک کورد، عەرەب، سریان و ئەوانی دیکە پێکدێن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دەسەڵاتدارانی دیمەشق بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی درۆی سیستماتیک سەبارەت بەوەی گوایە هێزەکانمان خاوەنی درۆنی ئێرانین یان شەڕڤانی بیانی لە ریزەکانماندا هەیە. ئەمە هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ شێواندنی نێوبانگی هێزەکانی سووریای دیموکرات و تێکدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان."
هەسەدە دەشڵێت، "بەڵگەی سەلمێندراو" هەیە لەسەر هەبوونی هەزاران چەکداری بیانی، لەوانە ئۆزبەک و چیچانی، لە ریزەکانی ئەو گرووپانەدا کە سەر بە دیمەشقن.
ئەم تۆمەت گۆڕینەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ گرژییە سەربازییەکانی گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب. لە رۆژانی رابردوودا، تۆپباران، هێرشی درۆنی و پێکدادان لە ناوچەکانی دەوروبەری دێر حافر، مەسکەنە و بەنداوی تشرین روویانداوە، هەردوولا یەکدی تۆمەتبار دەکەن.
سەرچاوە حکومییەکان و میدیای فەرمیی سووریا چەندین جار هەسەدەیان تۆمەتبار کردووە بەوەی، بە درۆنی دروستکراوی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی شاری حەلەب، لەنێویاندا هێرشەکەی سەرەتای ئەم مانگە بۆسەر باڵەخانەی پارێزگا. دیمەشق بەشێک لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی وەکو ناوچەی سەربازیی داخراو راگەیاندووە و داوای کشانەوەی هەسەدەی بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات کردووە.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە درەنگانی شەوی هەینی رایگەیاند، رازیبوون کە دەکشێنەوە.
لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا، فەرماندە کوردەکە نووسیویەتی، "لەسەر داوای وڵاتانی دۆست و نێوەندگیران و وەک نیازپاکییەک لە لایەن ئێمەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی تێکەڵکردن بەپێی رێککەوتنی 10ی ئادار، بڕیارماندا لە سبەی کاژێر 07:00ی بەیانییەوە هێزەکانمان لە شوێنەکانی بەریەککەوتن لە رۆژهەڵاتی حەلەب، کە دوو رۆژە رووبەڕووی هێرش دەبنەوە، بکشێنینەوە بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات."
پێشتر هەسەدە باسی لە تۆپبارانی چڕی هێزەکانی سەر بە حکومەت و هێرشی درۆنیی بۆمبڕێژکراو بۆسەر ناوچە سڤیلنشینەکان و ژێرخانەکان کردووە، لەوانە پۆستەخانە و نانەواخانەیەک لە دێر حافر، هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە کە درۆنی تورکیاش پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی لایەنگرانی دیمەشق دەکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ