ژمارەیەک رێکخراو و چالاکڤانی رۆژئاڤای کوردستان بانگەوازی سەرۆک بارزانی دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک رێکخراو و چالاکڤانی رۆژئاڤای کوردستان بانگەوازی ژمارەیەک سەرکردەی باشووری کوردستان و رێکخراو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن و هۆشداری لە دۆخی مرۆیی دەدەن و داوای یارمەتی دەکەن. 
 
بانگەوازەکە بۆ ئەم سەرکردانەی باشووری کوردستان و  کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە:
 
- ⁠سەرۆک مەسعود بارزانی
- ⁠سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کاک نێچیرڤان بارزانی
-⁠سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاک مەسرور بارزانی
- ڕێکخراوە مرۆڤییەکان لە کوردستان (دەزگای خێرخوازێی بارزانی)
- ⁠کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان، و رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەکەین
 
دەقی بانگەوازەکە:
 
بەڕێزان ئێمە وەکو رێکخراوەکان و چالاکڤانانی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردی لە کوردستانی سوریا بانگەوازێک بۆ فریاکەوتن و خێرا ئاراستەی هەر یەک لە بەڕێزان:
•  ⁠سەرۆک مەسعود بارزانی
•  ⁠سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کاک نێچیرڤان بارزانی
•⁠سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاک مەسرور بارزانی
•ڕێکخراوە مرۆڤییەکان لە کوردستان (دەزگای خێرخوازێی بارزانی)
• ⁠کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان، و رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەکەین
 
بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەکان لەلایەن هێزە سەربە حکومەتی سوریاوە، ناوچەکانی کوردستانی سوریا ڕووبەڕووی دۆخێکی مرۆیی مەترسیدار و نزیک لە کارەساتێکی گەورە بوونەتەوە،. ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان تا ئێستا نزیک دەبێت لە زیاتر لە ٥٠ هەزار هاووڵاتی مەدەنی و ژمارەکە بەردەوامە لە هەڵکشان، و لە بەرامبەردا رووبەرووی کەمی خوراک، دەرمان، پێداویستی پزیشکی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بوونەتەوە.
 
قەبارەی ئەم ئاوارەبوونە توانای وەڵامدانەوەی رێکخراوە ناوخۆییە کوردییەکان و توانای دەسەڵاتە کارگێڕییە ناوخۆییەکان تێپەڕاندووە.
 
بۆیە داوای هەنگاوی فریاکەوتن و هاوبەش دەکەین بۆ ڕاگرتنی خراپبوونی دۆخی مرۆیی، لەوانەش دامەزراندنی ڕێڕەوی مرۆیی پارێزراو بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی و پزیشکی، و پاراستنی مەدەنییەکان بەپێی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و پەیماننامە پەیوەندیدارەکان.
 
داواکارین لێتان ڕێڕەوی مرۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کوردستانی سوریا بکەنەوە، بۆ ئاسانکردنی گەیاندنی یارمەتییە فریاکەوتنەکان بە شێوەیەکی خێرا، ڕاستەوخۆ و پارێزراو، و دڵنیابوون لە گەیشتنیان بۆ ئاوارەکان.
 
هەر دواکەوتنێک لە هەنگاو نان مەترسی کارەساتی مرۆیی گەورەتر درووست دەکات، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی بەرامبەری هەیە.
لە گەڵ رێزدا.
 
 رێکخراوەکان 
١. ئاشتی
٢. خەونە بچووکەکان بۆ پشتگیری و تواناسازی ژنان
٣. ڕێکخراوی ئارتیست بۆ کولتوور و گەشەپێدان
٤. یەکێتی دار بۆ قوربانیانی ئاوارەبوونی زۆرەملێ
٥. ڕێکخراوی تا مربوطة
٦. تفن
٧. کۆمەڵەی شاووشکا بۆ ژنان
٨. ژیان / هایستان
٩. ڕێکخراوی هێز بۆ هۆشیاری و پشتگیری نەخۆشانی شێرپەنجە
١٠. دوز
١١. ڕۆز بۆ پشتگیری و تواناسازی
١٢. تۆڕی هەواڵی ئاسو
١٣. شار بۆ گەشەپێدان
١٤. مالفا بۆ هونەر و کولتوور
١٥. ناوەندی ئاسو بۆ ڕاوێژکاری و توێژینەوە ستراتیجییەکان
١٦. ناوەندی Share بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
١٧. ڕێکخراوی ئاشنا بۆ گەشەپێدان
١٨. ڕێکخراوی خەونە بچووکەکان بۆ پشتگیری و تواناسازی ژنان
١٩. ڕێکخراوی ئارتیست بۆ کولتوور و گەشەپێدان
٢٠. ڕێکخراوی Rony Beyond
٢١. ڕێکخراوی بانگەوازکارانی بەرپرسیارێتی
٢٢. ڕێکخراوی White Hope
٢٣. بەرژاف بۆ میدیا و گەشەپێدان
 
چالاکان 

 

١. ئارمێنج المحمد
٢. ئەحمەد عەبدالڕەحیم
٣. ئەحمەد جزاع
٤. ئەحمەد محەمەد
٥. ئیسحاق خەلیل بوزی
٦. جاندی خالدی
٧. هێڤین بلال
٨. هێلین فەواز وەلیکا
٩. هەنا حەواس ئەحمەد
١٠. دڵخەش مەجدین
١١. دنیا عوسمان
١٢. دلوڤان سلۆ
١٣. رۆنی مەلا
١٤. ڕۆناز تحسین العلی
١٥. سەردار مەلا دەرویش
١٦. سلافا یونس
١٧. سەمیر حەنیفی
١٨. ستیر قاسم
١٩. شیرین محەمەد بلال
٢٠. عەدنان
٢١. عەبدالملک
٢٢. عەلی نمر
٢٣. فاروق حاجی مستەفا
٢٤. کەمال ئۆسکان
٢٥. کامیران سعدون
٢٦. لینا بلال
٢٧. ماجد داوی
٢٨. محەمەد سعید
٢٩. مام حصف
٣٠. مەسعود بریک
٣١. نادیا
٣٢. نسرین
٣٣. یوسف حەمە
٣٤. زۆهراب قادو
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەمپی هۆل لەدوای چۆڵکردنی لەلایەن هەسەدەوە. وێنە: AFP

هەسەدە: دیمەشق ئاگربەستی پێشێل کردووە

وەزارەتی بەرگریی سووریاش رایگەیاند، هەسەدە لە رێگەی "درۆنی بۆمبڕێژکراو"ـەوە هێرشی کردووەتە سەر کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی لە نزیک دەروازەی یەعرووبیە و بەهۆیەوە 7 سەربازی سوپای سووریا کوژراون و 20ـی دیکەش بریندار بوون.