هاونیشتمانییەکی حەسەکە: دۆخی شارەکە ئارامە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای عەرەبیی سووریا لە دەوروبەری حەسەکە.
ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای عەرەبیی سووریا لە دەوروبەری حەسەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی خەڵکی حەسەکە دەڵێ، هەسەدە چەندین هەوڵی سوپای عەرەبیی سووریای بۆ پێشڕەوی بۆ نێوشار تێکشکاندووە. ئاماژە بەوەش دەکات، هێزەکان سوپاکە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە حەسەکەوە دوورن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 21-01-2026، رێناس ڤینار، هاونیشتمانییەکی خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 17:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە شەهیان تەحسین پێشکێشیکرد، لەبارەی دۆخی ناوچەکە بەهۆی هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریاوە رایگەیاند، ''ئێستا لە نێوشار دۆخەکە ئارامە و هیچ پێکدادانێک نابینرێ.''
 
بەگوتەی رێناس ڤینار، سەرەڕای ئاگربەست، سوپای عەرەبیی سووریا چەندین جار هەوڵی داوە بۆ نێو حەسەکە پێشڕەوی بکات و  چیای عەبدولعەزیز بگرێ، ''بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئاسایش بەرەنگاریانبوونەوە، گورزێکی قورسیان لێ وەشاندن و ژمارەیەکی زۆریان دەستبەسەرکران یان کوژران، تەنانەت تەرمەکانیشیان جێهێشتن و کشانەوە''.
 
ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوە کرد، سوپای عەرەبیی سووریا نزیکەی 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە شاری حەسەکەوە دوورە و بەگشتی لە گوندەکانی نزیک شەدادێ جێگیر بووە، ''لە تەلبارووت شەڕ و پێکدادان هەبوو، بەڵام هەسەدە گورزێکی تووندی وەشاند.''
 
لە بەشێکی قسەکانیدا رێناس ڤینار ئاماژەی بەو گەنجانە کرد کە لە باشووری کوردستانەوە بۆ پاڵپشتی چوونەتە رۆژئاوای کوردستان و گوتی، ''دەربازی شاری حەسەکە بوونە و لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکراوە. ئێستا گەیێندراونەتە ئەو شوێنانەی کە [بۆ بەرگریی] بۆیان دیاری کراوە.''
 
گوتیشی، ئەو گەنجانەی باشووری کوردستان کاریگەرییەکی ئەرێنییان لەسەر ورەی هاونیشتمانییانی حەسەکە بۆ بەرگریکردن هەبووە.
 
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، ئێستا لە حەسەکە کێشەی نەبوونی ئاو، کارەبا و ئینتەرنێت هەیە، ''بەڵام بەگشتی خەڵکی سڤیل دەستی داوەتە چەک و وێڕای هەسەدە ناوچەکان دەپارێزن.''
 
ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دا بوون، چەند رۆژێکە رووبەڕووی دۆخێکی سەربازی، ئەمنی و داڕمانی خێرای دۆخی مرۆیی بوونەتەوە و سەرەڕای گەمارۆکان، سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لەسەر کۆبانێ و حەسەکە بڕاون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەمپی هۆل لەدوای چۆڵکردنی لەلایەن هەسەدەوە. وێنە: AFP

هەسەدە: دیمەشق ئاگربەستی پێشێل کردووە

وەزارەتی بەرگریی سووریاش رایگەیاند، هەسەدە لە رێگەی "درۆنی بۆمبڕێژکراو"ـەوە هێرشی کردووەتە سەر کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی لە نزیک دەروازەی یەعرووبیە و بەهۆیەوە 7 سەربازی سوپای سووریا کوژراون و 20ـی دیکەش بریندار بوون.