کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی: شەرع ئامادەیە بە مەرج پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە

25-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی دەڵێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قوناخی راگوزەری سووریا پێی گوتووە، ئامادەیە "لە هەلومەرجی گونجاودا" پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، لە کاتێکدا دەیەوێت وڵاتانی رۆژئاوا سزاکانی سەر سووریا هەڵبوەشێننەوە. 
 
کۆری میڵز، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران سەرەتای ئەم هەفتەیە لە دیمەشق لەگەڵ شەرعدا کۆبووەوە. 
 
میڵز بە پێگەی بلوومبێرگی ئەمریکیی راگەیاندووە، لەگەڵ شەرع باسیان لەو هەنگاوانە کردووە کە بۆ لابردنی سزاکان پێویستن. 
 
ئەو دەڵێت، بە شەرعی راگەیاندووە، پێویستە سووریا ئەو چەکە کیمیاییانە لەنێو ببات کە بەشار ئەسەد لە دوای خۆی جێیهشتوون، پێکەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ شەڕی دژی "تیرۆر" بکەن و بابەتی ئەو چەکدارە بیانییانەش چارەسەر بکات کە لە ریزەکانی دەستەی تەحریری شامدا بوون. 
 
هەروەها مەرجێکی دیکەی لابردنی سزاکان، وەک میڵز باسیکردووە، ئەوەیە دەبێت شەرع دڵنیایی بە ئیسرائیل بدات. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە