عێراق تاوانبارێک رادەستی سووریا کردەوە بە لە سێدارەدان سزادراوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق هاووڵاتییەکی سووری رادەستی وڵاتەکەی کردەوە پێشتر لەلایەن دادگەیەکی نەجەفەوە بە تۆمەتی "ستایشکردنی ئەبووبەکر بەغدادی" سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، میدیای فەرمیی سووریاش دەڵێت "تۆمەتەکانی لەسەر لابراوە".
 
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا)، رۆژی سێشەممە 27-01-2026، هاووڵاتییەکی سووری بەناوی (محەممەد عەنقا) گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی دیمەشق، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە رادەستکرایەوە.
 
ئاژانسە فەرمییەکە بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی سووریا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە کردووە و توانراوە کۆتایی بە دۆسیەکەی بهێنرێت و بگەڕێنرێتەوە بۆ وڵاتەکەی. سانا دەڵێت: "محەممەد عەنقا لەو تۆمەتانە بێبەری کراوە کە پێشتر ئاراستەی کرابوون."
 
تۆمەتەکان چی بوون؟
 
محەممەد عەنقا پێشتر لەلایەن دادگەیەکی نەجەفەوە بەپێی ماددەی تیرۆر دادگایی کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.
 
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق رۆژی 28ی تشرینی یەکەمی 2025 لە روونکردنەوەیەکدا هۆکاری سزادانی ئەو هاووڵاتییە سوورییەی ئاشکرا کردبوو. لە روونکردنەوەکەدا هاتبوو، ئەو کەسە بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی (ئەحمەد شەرع)، سەرۆکی سووریا سزا نەدراوە، بەڵکو هۆکارەکەی بۆ "ستایشکردنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی رێکخراوی داعش و هاندانی خەڵک بۆ کوشتنی سەربازانی سوپا و چەکدارانی حەشدی شەعبی" دەگەڕێتەوە.
 
لەگەڵ گەیشتنەوەی محەممەد عەنقا بۆ دیمەشق، بەرپرسانی ئەمنیی ئەو وڵاتە پێشوازییان لێکرد. عەبدولڕەحمان دەباغ، ئەفسەر لە دەزگای هەواڵگریی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەڤانان گوتی: "سوپاسی دەوڵەتی عێراق دەکەین لە شێوازی مامەڵەکردن و هاوکاریکردنی سووریا."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە "کۆتایی بە هەموو پێکدادانە سەربازییەکان دەهێنرێ و بەرپرسیارێتی بواری ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانیش دابەش دەکرێ.