لە باشووری دیمەشق شەڕە و '11 ئەندامی ئاسایشی سووریا کوژراون'

30-04-2025
ژیڤان بەکر
هێزە ئەمنییەکان لە شەقامێکی دیمەشق. وێنە: رووداو
هێزە ئەمنییەکان لە شەقامێکی دیمەشق. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەیامنێری رووداو لە دیمەشق رایگەیاند، لە باشووری دیمەشق شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایشی سووریا و گرووپێکی چەکدار روویداوە و بەپێی ئاماری فەرمی 11 ئەندامی ئاسایش کوژراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30-04-2025 دڵخواز محەممەد، پەیامنێری رووداو لە سووریا لە بووڵتەنی کاژێر 12:00دا گوتی، "چەند گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکەکانی جەرەمانە و ئەشرەفییەی دیمەشق؛ خەڵکی ئەو گەڕەکانە دروزن. هاتووچۆ لەنێو گەڕەکەکان وەستاوە و شەڕێکی قورسە."

پێرێ لە یەکێک لە زانکۆکانی حومس، دەمەقاڵێ دەکەوێتە نێوان خوێندکارەکان و بە شێوەیەکی تائیفی لێکدراوەتەوە. کەسێک دەنگێکی تۆمار کردووە و بێڕێزی بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام کردووە (د. خ)؛ دەنگەکە بڵاوکراوەتەوە و دەنگۆی ئەوەش بڵاوکرایەوە کە خاوەنی دەنگەکە دروزیە و هۆکاری ئەو شەڕەی ئەمڕۆیە.

بە گوتەی پەیامنێری رووداو، گرووپی ریجالکەرامە لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سووریا رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە؛ حکومەت هێزی زیاتری رەوانەی باشووری دیمەشق کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
 
چەند چەکدارێک لە شەقامێکی دیمەشق. وێنە: رووداو
 
دڵخواز محەممەد ئاماژەی بەوە دا، "بەپێی ئاماری فەرمی، 11 ئەندامی ئاسایشی سووریا کوژراون، بەڵام هەندێک سەرچاوەی نافەرمی دەڵێن نزیکەی 30 کەس کوژراون."
 
لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە، پەیامنێری رووداو روونیکردەوە، "دەنگی فڕۆکە دەبیسترێت و ئاسایش دەخوازێت رەوشی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکات. هاوکات شەڕەکە لە کاژێر 01:00ی بەیانییەوە دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا شەڕی کۆڵان بە کۆڵان بەردەوامە."
 
 
دوێنێ شێخی دروزەکان و حکومەتی سووریا کۆبوونەوە و رێککەوتن کە ئەو شەڕە بوەستێنن؛ دڵخواز محەممەد، پەیامنێری رووداو دووپاتیکردەوە، "بەڵام ئەو گرووپە تووندڕەوە پابەندی هیچ رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک نابن و گوێ لە کەس ناگرن."
 
پەیامنێری رووداو لە دیمەشق دەشڵێت، "دوای ئازادبوونی سووریا، چەندین گرووپی چەکدار کە لە سووریا هەبوون، چوونە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگریی سووریا؛ بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو گرووپە ناچێتە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگری و پابەند نابێت."
 
چەند چەکدارێک لە شەقامێکی دیمەشق. وێنە: رووداو
 
حکومەتی سووریا هێزی زیاتری رەوانەی گەڕەکی ئەشرەفییەی دیمەشق کردووە؛ هەوڵ دەدات هەرچی زووە شەڕەکە رابگرێت. هاوکات لە گەڕەکی سەحنایاش شەڕی هەمان گرووپ و ئاسایشی سووریایە.
 
بە گوتەی پەیامنێری رووداو، "گرووپە چەکدارەکان بە هەڕەمەکی تەقە لە خەڵکی سڤیل دەکەن و هێزەکانی ئاسایش هۆشداری دەدەن و دەڵێن، رەنگە کۆمەڵکوژی لەنێو گەڕەکی ئەشرەفییەدا بکرێت."
 
 
دوای ئەوەی تۆمارە دەنگییەکە بڵاوکرایەوە، دەرکەوتووە خاوەنی دەنگەکە دروزی نییە و رەنگە ئەوەش بۆ تێکدانی دۆخی ناوچەکە بێت. پەیامنێری رووداو دووپاتیکردەوە، "حکومەت و شێخی درووزییان سەرقاڵی ئەوەن کە شەڕەکە رابگرن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیرەی سووری. وێنە: رووداو

لێدوانێکی ترەمپ نرخی لیرەی سووری بەرزدەکاتەوە

بەرزبوونەوەی نرخی لیرە دوای ئەوە دێت کە رۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، سەبارەت بە سزاکانی سەر سووریا گوتی، "دەبێت بڕیارێک لەبارەی سزاکان بدەین، کە دەکرێت زۆر بە باشی سووکیان بکەین."