تورکیا
ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) لە ئەنقەرە لەگەڵ رۆستەم ئۆمەرۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆکراینا.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، لە ئەنقەرە لەگەڵ رۆستەم ئومەرۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆکراینا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2026، میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) لە ئەنقەرە لەگەڵ رۆستەم ئۆمەرۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆکراینا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنیی ئۆکراینا کراوە و تاوتوێی پێکدادانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و کاریگەرییە هەرێمی و جیهانییەکانی ئەو گرژییە کراوە.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ئەوە کراوە کە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی چی بکرێت، دوا پێشهاتەکانی پرۆسەکانی دانوستاندن و ئەو هەنگاوانەی کە دەکرێت بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەرێمەکە بنرێن، تاوتوێ کراون.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان کاڵن و ئومەرۆڤدا، پرسی ئازادکردنی ئەو دیلە ئۆکراینیانەی کە لەلایەن رووسیاوە بەدیلگیراون و ئاڵوگۆڕی دیلەکانیش گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
هەردوولا رێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە کاری سیستەماتیکی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەی شێوازەکانی ئێستای هاریکارییاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ