پەکەکە ئاگربەستی راگەیاند و هەلومەرجەکانی ئیمراڵی دەگۆڕدرێن

01-03-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
پەکەکە رازیبووە بە بانگەوزەکەی ئۆجەلان بەو مەرجەی ئۆجەلان کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوە بەڕێوەببات.
پەکەکە رازیبووە بە بانگەوزەکەی ئۆجەلان بەو مەرجەی ئۆجەلان کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوە بەڕێوەببات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاگربەستی راگەیاند و بڕیاریدا پابەندی بانگەوازی هەڵوەشانەوە و چەکدانان بێت کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاویکردووەتەوە، بەو مەرجەری ئۆجەلان خۆی کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوە بەڕێوەببات. 
 
دوای داگرتنی ئاڵای پەکەکە لە قەندیل، چارەنووسی بەرپرسانی باڵا و چەکدارانی قەندیل جێی پرسە.
 
عەلی دوران تۆپوز، توێژەر و مافناسە و لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە دەڵێت، "حوکمەتی هەرێمی کوردستانیش لە نێو پرۆسەکەیە، نەوەک تەنیا ئاگادار بکرێنەوە، بەڵکو لەنێو پرۆسەکە دان. وا دەردەکەوێت بەشێک لە بەرپرسان و چەکدارانی پەکەکە لەوێ بمێننەوە".
 
ئەکادیمییەکان دەڵێن، چاوەڕێ ناکەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەم زووانە ئازاد بکرێت، بەڵام لە دوورگەی ئیمراڵی هەلومەرجەکان دەگۆڕێن.
 
عەلی دوران باس لەوەش دەکات، "ئەو گۆشەگیرییە لادەچێت و میکانیزمی نوێ جێبەجێ دەکەن. لەوانەیە سەردان و دیداری ماڵباتی، سیاسی و یاساییش بکرێت. شتێکمان بیستووە؛ بۆ ئەم دیدارانە لە ئیمراڵی ڤێللا دروستدەکرێت و هەلومەرجەکان فراوانتر دەکەن".
 
توێژەرێک دەڵێت، تورکیا ترسی هەبوو، پەکەکە بانگەوازەکە رەتبکاتەوە، بەڵام ئێستا هەنگاو لە پرۆسەکەدا دەنێت.
 
وەهاب جۆشکون، ئەکادیمی و ئەندامی پێشووی دەستەی بیرمەندانە و ئاماژە بەوە دەکات، "دەوڵەت ستافێکی دروستکردووە کە گەنگەشەی ئەو بابەتە دەکات. بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئێستا ئامادەکاری بۆ ئەمە دەکات. بەڵام سەرەتا دەبێت چاوەڕێی بانگەوازی پەکەکە بکات".
 
چاوەڕێ دەکرێت هەشت یان 21ـی مانگ، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە رێگەی ڤیدیۆوە دەربکەوێت و هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەکە رۆشنتر بکاتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە