وەزیری وزەی تورکیا: ئێران هەناردەی گازی سرووشتی بۆ وڵاتەکەمان رانەگرتووە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، هەناردەی گازی سرووشتی لە ئێرانەوە بۆ تورکیا رانەگیراوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا 71%ی کۆگاکانی وڵاتەکەی پڕن.
 
ئاڵپئارسڵان بایراکتار لە ئەنقەرە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە و ئەو هەواڵانەی رەتکردنەوە کە باس لە وەستاندنی هەناردەی گازی سرووشتی لە ئێرانەوە بۆ تورکیا دەکەن و رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی گازی سرووشتیدا نییە.
 
بایراکتار گوتی:"هاتنی گاز لە ئێرانەوە بەردەوامە. لەم کاتەدا کۆگاکانمان 71%یان پڕە."
 
ئەم گوتەیە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، ئێران هەناردەی گازی سرووشتی بۆ تورکیا راگرتووە.
 
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو، هەرچەندە کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکە دیار نییە، بەڵام تورکیا بڕی پێویست گازی کۆگاکراوی هەیە.
 
تورکیا ساڵی رابردوو نزیکەی 14%ی پێداویستیی گازی سرووشتیی خۆی لە ئێرانەوە دابین کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە

باخچەلی: هیچ هێڵێکی سوورمان لەگەڵ 'ئۆجەلان' نییە

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند، هیچ هێڵێکی سووریان لەگەڵ 'سەرکردایەتیی دامەزرێنەر' (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) نییە و جەخت دەکاتەوە کە "تورکیای بێ تیرۆر" دەبێتە دەروازەی برایەتیی هەتاهەتایی نێوان کورد و تورک. دەشڵێت: "دوای جەژن هەنگاوە یاساییەکانی پرۆسەی چارەسەری دەستپێدەکەن."