27 کەس لە ئامەد و ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە خرانە زیندانەوە

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

27 کەس لە پارێزگاکانی ئامەدی باکووری کوردستان و ئیستەنبووڵی تورکیا بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە خرانە زیندانەوە.
 
ئەم کەسانە بەشدارییان لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئەو دوو شارەدا کردبوو.
 
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، رۆژی سێشەممە 24ی ئاداری 2026 لە ئامەد و ئیستەنبووڵ، دەیان کەس کە بە تۆمەتی "بانگەشەکردن بۆ رێکخراو" دەستبەسەرکرابوون، رەوانەی دادگە کران.
 
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، 18 هاونیشتمانی دەستبەسەرکراو کە دووانیان ژن بوون، دوای رێکارە یاساییەکان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
 
لە شاری ئیستەنبووڵیش دوای ئاهەنگەکانی 22ـی ئادار، 38 کەس دەستبەسەرکرابوون کە پێنجیان تەمەنیان خوار 18 ساڵ بوو و هەر رۆژی سێشەممە لەو 38 کەسە نۆ کەسیان دوای رێکارە یاساییەکان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
 
ئەم دەستگیرکردنانە لە کاتێکدایە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی دوێنێی کابینە ئاماژەی بە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئیستەنبووڵ و ئامەد کرد و دوای دووبارە پیرۆزکردنەوەی نەورۆز رایگەیاند، ''وەک ئەو رووداوانەی لە ئامەد و ئیستەنبووڵ روویاندا، ئێمە دژی ئەو کەسە نامەردانەی کە نەورۆز دەکەنە بیانوو و یاری بە دەماری گەلەکەمان دەکەن، کاری پێویست دەکەین. رێگە نادەین بە هیچ هەوڵێکی دنەدەر سێبەر بخاتە سەر بەهاکانی نەورۆز، شتی لەم جۆرە هەبێ کە ئامانجیان تێکدانی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆرمانە.''
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە

باخچەلی: هیچ هێڵێکی سوورمان لەگەڵ 'ئۆجەلان' نییە

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند، هیچ هێڵێکی سووریان لەگەڵ 'سەرکردایەتیی دامەزرێنەر' (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) نییە و جەخت دەکاتەوە کە "تورکیای بێ تیرۆر" دەبێتە دەروازەی برایەتیی هەتاهەتایی نێوان کورد و تورک. دەشڵێت: "دوای جەژن هەنگاوە یاساییەکانی پرۆسەی چارەسەری دەستپێدەکەن."