رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەى سەدرى بەغدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و ژمارەیەک چەکدار روویدا، لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و هەشت کەسیش دەستگیرکران.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، شۆفێرى ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەى سەدرى رۆژهەڵاتی بەغدا گوێرایەڵى فەرمانى بازگەیەکى پۆلیسی فیدراڵی نەبووە.
وەک وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، پۆلیسی فیدراڵی کەوتوونەتە شوێنی شۆفێرەکە و لەو کاتەدا چەند کەسێک تەقەیان لەو یەکەیەى پۆلیس کردووە، لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکى دیکە بریندار بووە و رووبەڕووبوونەوە روویداوە.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوەکەی درەنگانی شەوی رابردوویدا هەروەها باس لەوە دەکات، هێزەکانى پۆلیس هەڵمەتێکى گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە و هەشت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، دەست بەسەر چەند پارچە چەکێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆرى تاهۆیشدا گیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ