پیاوێک لە ئیستەنبووڵ دوای کوشتنی هاوژین و کچەکەی، خۆیشی دەکوژێت

02-04-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ لە ئیستەنبووڵ، بە چەک هاوژین و کچەکەی کوشت و دواتریش بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 1ی نیسانی 2025 لە گەڕەکی جەبەجی لە شارۆچکەی سوڵتانگازی لە ئیستەنبووڵ روویدا.
 
دوای ئەوەی هاووڵاتییان دەنگی تەقەیان لە ماڵێکدا بیست، هەواڵیان بە لایەنی پەیوەندیدار دا؛ دواتریش تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
 
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی تیمەکانی پۆلیس، پیاوەکە تەمەنی 70 ساڵ بووە و نەخۆشیی دەروونی هەبووە، بە چەکێکی جۆری تاپڕ هاوژینەکەی کە 67 ساڵ و کچەکەی کە 46 ساڵ بووە، کوشتووە و دواتریش بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 
تیمەکان تەرمی هەر سێ کەسەکەیان رەوانەی دادپزیشکیی پارێزگەکە کرد و دواتریش پۆلیس رێکاری ئەمنی گرتەبەر.
 
بەگوێرەی ئاماری نافەرمی، پار لە تورکیا و باکووری کوردستان سێ هەزار و 801 رووداوی تووندوتیژی تۆمارکراون و تێیاندا دوو هەزار و 370 کەس کوژراون و سێ هەزار و 829ـی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: جەنگی مانەوەمان تەواو کردووە و خوێندنەوەی مارکس بۆ پرسی ژن رووکەشانە بوو

دوێنێ 6ی کانوونی یەکەمی 2025 پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، کۆنفرانسێکی سازکرد لە ژێر ناوی (کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی)، تێیدا چەندین گوتار پێشکێش کران، لەوانەش گوتاری سەرۆک مەسعود بارزانی و هەروەها گوتاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان