لە کەناراوەکانی بۆدرومی تورکیا بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت؛ 11 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنوورە ئاوییەکانی پارێزگای موغڵای تورکیا، بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، 11 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 21 ـی دیکەش رزگارکراون. 
 
رووداوەکە کاژێر 06:00 ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی نیسانی 2026 لە کەناراوەکانی  یاڵیکاڤاک سەر بە شارۆچکەی بۆدرووم روویدا.
 
بەلەمێک کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی تێدابوو، ژێرئاو کەوت. دوای رووداوەکە تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان و هێلیکۆپتەرێکی سەر بە فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیزمیر رەوانەی ناوچەکە کران.
 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تیمەکان تەرمی 11 کۆچبەری نایاساییان دۆزیوەتەوە و 21 کۆچبەری دیکەش رزگارکراون. 
 
تائێستا نازانرێ چەند کۆچبەر لە نێو بەلەمەکەدا بوون، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردن لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و لۆگۆی دەم پارتی

نوێترین پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە

بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، پەیامێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ بڵاودەکرێتەوە