رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، پار لە بواری پیشەسازیی بەرگری و ئاسمانی دا، بە بەهای زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار درۆن و تەکنەلۆژیای سەربازیی هەناردەی وڵاتان کردوون.
سەرۆکایەتیی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا رۆژی شەممە، 1ـی شوباتی 2025، بڵاویکردەوە، پار لەڕێگەی 10 کۆمپانیا، بە بەهای پێنج ملیار و 580 ملیۆن دۆلار، درۆن و تەکنەلۆژیای سەربازییان هەناردەی وڵاتان کردووە، کە زۆرترین بڕی هەناردە لەلایەن کۆمپانیای بایکارەوە بووە.
ریزبەندیی 10 کۆمپانیاکە و بڕی هەناردەکردنیان لە ساڵی رابردوو بەمشێوەیە بووە:
بایکار: ملیارێک و 831 ملیۆن دۆلار
ئاسفات: 644 ملیۆن دۆلار
مەکەئە: 610 ملیۆن دۆلار
ئارجا: 600 ملیۆن دۆلار
توساش: 390 ملیۆن دۆلار
ئاسەلسان: 217 ملیۆن دۆلار
ئۆتۆکار: 193 ملیۆن دۆلار
رۆکێتسان: 179 ملیۆن دۆلار
سامسون: 166 ملیۆن دۆلار
بە گوتەی هالوک گۆرگون، سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، پار درۆن و تەکنەلۆژیای سەربازییان بۆ 178 وڵات هەناردەکردوون.
بەپێی ئاماری سەرۆکایەتیی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، 2023 لەڕێگەی 10 کۆمپانیا، بە بەهای پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار درۆن و تەکنەلۆژیای سەربازییان هەناردە کردووە، لەوانە کۆمپانیای بایراکتار ملیارێک و 766 ملیۆن دۆلار هەناردەی هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ