فراکسیۆنی ئاکپارتی: هەمیشە لەپشت برا کوردەکانی سووریا بووین

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی رایدەگەیێنێت، سەرۆککۆماری وڵاتەکەیان دەیەوێت بەرەی نێوخۆیی بە بەشداریی کورد، تورک و تەواوی پێکهاتەکان بەهێز بکات. لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە دەڵێت، "هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستمان ئەرێنی بووە و داوای یەکسانیی مافی هاووڵاتیبوونمان بۆ کورد کردووە."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، محەممەد ئەمین ئاکباشئۆغڵو، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەسەر برایەتی، ئاشتی و "سەقامگیری" کردووەتەوە بۆ تۆکمەکردنی بەرەی نێوخۆیی، بە جۆرێک کە "کورد، تورک، عەلەوی، سوننی و تەواوی 86 ملیۆنی وڵاتەکەمان لەخۆبگرێت."
 
سەبارەت بە هەڵوێستی ئاکپارتی لەسەر دۆسیەی سووریا و کوردی ئەو وڵاتە، ئاکباشئۆغڵو گوتی، "تورکیا هەر لە سەرەتاوە، تەنانەت لەوکاتانەی هیچ کەسێک باسی ئەو بابەتەی نەدەکرد، هەموومان دەزانین بەڕێز سەرۆککۆمارمان کە ئەوکات سەرۆکوەزیران بوو، بەردەوام پێشنیاز و تێبینییەکانی لەسەر یەکسانیی مافی هاووڵاتیبوون بۆ کوردان دەگەیاند."
 
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی گوتیشی، "لەو رۆژەوە تاوەکو ئەمڕۆ، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستمان رووینەداوە. هەمیشە لە پشت برا کوردەکانی سووریا بووین؛ هەروەها لە پشت برا عەرەب و تورکمانەکانیش بووین."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئاکباشئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە، سیاسەتی ئەنقەرە لە سووریا، عێراق و تەواوی ناوچەکە بریتییە لە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و دوورکەوتنەوە لە شەڕ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی تورکیا رێگریکردن لە کاروانێکی 25 بارهەڵگریی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەکاتە رۆژەڤ

جەهەپە رێگریکردن لە گەیاندنی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەباتە پەرلەمان

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی تورکیا رێگریکردن لە کاروانێکی 25 بارهەڵگریی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەکاتە رۆژەڤ. ئەو دەڵێت، هاوکارییەکان شیر، ئاو و دایبی بوون و لەلایەن پارێزگارەوە رێگرییان لێکراوە