جەهەپە رێگریکردن لە گەیاندنی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەباتە پەرلەمان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی تورکیا رێگریکردن لە کاروانێکی 25 بارهەڵگریی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەکاتە رۆژەڤ. ئەو دەڵێت، هاوکارییەکان شیر، ئاو و دایبی بوون و لەلایەن پارێزگارەوە رێگرییان لێکراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، سەزگین تانریکوڵو، پەرلەمانتاری ئامەدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، یاداشتێکی ئاراستەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا کرد و تێیدا پرسیاری لەبارەی هۆکاری رێگریکردن لە کاروانێکی هاوکاریی مرۆیی کرد لە دەروازەی سنووریی مورشیدپنار (کۆبانێ).
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تانریکوڵو، کاروانەکە لە 25 بارهەڵگر پێکهاتبوو و لەلایەن "پلاتفۆرمی پاراستن و پشتیوانیی شاری ئامەد"ـەوە ئامادەکرابوو. بارهەڵگرەکان پێداویستیی وەک ئاوی خواردنەوە، دایبیی منداڵان، شیر، بەتانی و پێداویستیی سەرەکیی ژیانیان هەڵگرتبوو، بەڵام لە دەروازەی پرسووس لە پارێزگای رووها، بە "بیانووی بڕیاری پارێزگار" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە راگیراون و رێگەیان پێنەدراوە بگەنە کۆبانێ.
 
پەرلەمانتارەکەی جەهەپە لە یاداشتەکەیدا دەڵێت: "رێگریکردن لە بارهەڵگری هاوکاری کە بە تەواوی بۆ مەبەستی مرۆیی ئامادەکراون، هەم لە رووی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و هەم لە رووی بنەماکانی مافی مرۆڤی جیهانییەوە جێگەی قبووڵ نییە و قەیرانی مرۆیی لە کۆبانێ قووڵتر دەکاتەوە."
 
سەزگین تانریکوڵو لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوە دەپرسێت: بنەمای یاسایی بڕیاری پارێزگار بۆ راگرتنی کاروانی هاوکارییەکە چییە؟ ئایا سیاسەتێکی گشتی هەیە بۆ رێگریکردن لە ئۆتۆمبێلی هاوکاریی مرۆیی بە بیانووی ئەمنی؟ ئایا هیچ کارێک کراوە بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگە ئیدارییانەی لە بەردەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا دروست دەکرێن؟
 
لە کۆتایی یاداشتەکەیدا، تانریکوڵو داوای کردووە ئاستەنگەکانی بەردەم گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ کۆبانێ هەڵبگیرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان: رێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە لاپەڕەیەکی نوێیە

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، دوو رێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە بۆ خەڵکی سووریا وەکو لاپەڕەیەکی نوێیە، هیوایشی خواست کێشەی باکووری سووریا بەبێ خوێنڕشتن چارەسەر ببێت