تورکیا: ئەو منداڵەی لە دوورگەی ئێپستین ئەشکەنجەدراوە تورک نییە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دیمەنی ئەشکەنجەدانی منداڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە و گوترا، ئەمە منداڵێکی تورکە و لە دوورگەی ئێپستین ئەشکەنجە دراوە، بەڵام حکومەتی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا رەتیکردەوە.
 
ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی نادروست رۆژی دووشەممە 02-02-2026 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس راگەیێندراوێکی لەبارەی گرتەی ڤیدیۆیی ئەو منداڵە بڵاوکردەوە و دەڵێ، "ئەو دیمەنانەی لەلایەن هەندێک هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناونیشانی (منداڵێکی تورک ئەشکەنجە دەدرێت و دەڵێت: لێم ببوورە ئارسەر) بڵاوکراونەتەوە، زانیارییەکی ناڕاستە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، گرتە ڤیدیۆییەکە پەیوەندیی بەو زانیارییانەوە نییە کە لەگەڵی بڵاوکراوەتەوە و هاتووە، "ئەو دیمەنانە پەیوەندییان بە رووداوێکی کۆنەوە هەیە کە کانوونی دووەمی 2021 لە میدیای بەرازیل بڵاوکرایەوە. رووداوەکە تووندوتیژیی باوکێکە بەرامبەر منداڵەکەی و لە ویلایەتی ماتۆگرۆسۆ دووسوڵ لە بەرازیل تۆمار کراوە. هەروەها دەرکەوتووە کە منداڵەکە بە زمانی پورتوگالی قسە دەکات."
 
ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی نادروست هەروەها ئاماژەیکردووە، ئەم دیمەنانە هیچ پەیوەندییەکیان بە تورکیا یان منداڵێکی تورکەوە نییە، بەڵکو ئەم ناوەڕۆکە پێشتریش هێنراوەتە بەرباس و لەلایەن "ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی نادروست"ی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رەتکراوەتەوە.
 
وەزارەتی دادی ئەمریکا لەژێر گوشاری کۆنگرێس و میدیاکاندا، کانوونی یەکەمی 2025، دەستی بە بڵاوکردنەوەی بەشێک لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی جێفری ئێپستین کرد.
 
لە نێو بەڵگەنامەکاندا ناوی دەیان کەسایەتیی دیار هاتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی تورکیا رێگریکردن لە کاروانێکی 25 بارهەڵگریی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەکاتە رۆژەڤ

جەهەپە رێگریکردن لە گەیاندنی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەباتە پەرلەمان

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی تورکیا رێگریکردن لە کاروانێکی 25 بارهەڵگریی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەکاتە رۆژەڤ. ئەو دەڵێت، هاوکارییەکان شیر، ئاو و دایبی بوون و لەلایەن پارێزگارەوە رێگرییان لێکراوە