ئاکپارتی دەڵێت، سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری بەرەی نێوخۆی تورکیا بەهێز دەکات

02-05-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) دەڵێت، سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری دەبێتەهۆی بەهێزبوونی بەرەی نێوخۆ لەو وڵاتە؛ لەبارەی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش دەڵێت، "دەبێت رێکخراوی تیرۆریستی بە هەموو پێکهاتە چەکدار و نایاساییەکانییەوە کۆتایی بە خۆی بهێنێت."
 
عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی رۆژی هەینی 2ی ئایاری 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، "دەبێت رێکخراوی تیرۆریستی بە هەموو پێکهاتە چەکدار و نایاساییەکانییەوە کۆتایی بەخۆی بهێنێت و ئیدی واز لەوە بهێنێت کە بەشێک بێت لە شەڕی بەوەکالەتی هێزە دەرەکییەکان."
 
جەلیک دەشڵێت، "لە رۆژانی داهاتوودا هەر هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی رێکخراوی تیرۆریستی بنرێت، هەنگاوی دیکەی ئەرێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بەوردی چاودێری هەر هەنگاوێک دەکەین."
 
بە بۆچوونی چەلیک، سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری دەبێتە مایەی بەهێزکردنی بەرەی نێوخۆ لەو وڵاتە؛ باسی لەوەش کرد، "ئەمەش هێز بە کۆمارەکەمان و سیاسەتی دیموکراسیمان دەبەخشێت."
 
گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان هەر لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوەش کرد، "لە جیهانێکدا تاوەکو دێت بەرەو ناسەقامگیریی زیاتر دەڕوات، بەرەی نێوخۆ ویستێکە بۆ پاراستنی بەها و دەستکەوتەکانی وڵاتمان."
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی 30-08-2024 لە گوتارێکدا گوتی، "کاتێک سەیری رووداوەکانی ئەمڕۆ دەکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە بەرەی نێوخۆ بۆ گەلێک چەندە گرنگە."
 
تشرینی یەکەمی پار هەنگاوێک لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ پرۆسەی چارەسەری نرا، کە ئەوە لەلایەن تورکیاوە بە "تورکیایەکی بێ تیرۆر" و لەلایەن دەم پارتییشەوە بە "چارەسەرکردنی پرسی کورد" ناودەبرێت.
 
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، چوار جار سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کردووە و پەیامەکانی ئەویان بە رای گشتی گەیاندووە؛ ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کردووە، کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە لای راستەوە: تونجەر باکرهان، ئۆزگور ئۆزەل، ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەردۆغان.

'کێ جەللادی کوردە؟' ئاکپارتی لاپەڕەی کۆن و جەهەپە لاپەڕەی نوێ هەڵدەداتەوە

"کێ جەللادی کوردە؟" ئەو دەستەواژەیە رۆژەڤی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەسەڵات، ئۆپۆزیسیۆن بە "جەللادەکە" دەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش، دەسەڵات بە کوشتنی کوردان تۆمەتبار دەکات.