داوای لابردنی پارێزبەندیی سەرۆکی جەهەپە دەکرێت

02-07-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دادی تورکیا بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندیی لە سەرۆک و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی جەهەپە، دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد. 

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی تورکیا کە ئەمڕۆ چوارشەممە دووی تەممووزی 2025 بڵاوکرایەوە، چوار دۆسیەی تاوان لە دژی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە و ئەحمەد تونجای ئۆزکان پەرلەمانتاری ئەو حیزبە لە بازنەی ئیزمیر، لەلایەن وەزارەتی دادی تورکیاوە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە. سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش دۆسیەکانی ئاراستەی لیژنەی داد و دەستوور کردووە. 
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە؛ سێ دۆسیەی تاوان لە دژی ئۆزگور ئۆزەل و دۆسیەیەکی تاوانیش لە دژی ئەحمەد ئونجای ئۆزکان تۆمارکراوە. 
 
لیژنەی داد و دەستووری پەرلەمانی تورکیا، ژمارەی دۆسیەکانی تاوان بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندیی لە پەرلەمانتارانی 28ـەمین خولی پەرلەمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 775 دۆسیەی تاوان بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندیی پێشکێش کراوە، کە 541یان لە دژی پەرلەمانتارانی دەم پارتییە. لەوانە 105 دۆسیە لە دژی سالیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی مێردین.
 
هەروەها رۆژی 30ـی کانوونی دووەمی 2024، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و مەهەپە، متمانە لە جان ئاتاڵای پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی کرێکاری تورکیا-تیپ سەندرایەوە، کە پێش هەڵبژاردنی زیندانیکرابوو، سوێندی یاساییشی نەخواردبوو. 
 
بەپێی رێکارەکان، نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، دۆسیەکانی تاوان ئاراستەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان دەکات بۆ بەدواداچوون لە نەبوونی کەموکورتی لە دۆسیەکان و دواتر ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەکان دەکات، دوای پەسەندکردنیان، دەخرێتە بەرنامەی خشتەی کاری ئەنجوومەنی گشتیی بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دادی تورکیا، لە 27ـەمین خولی پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا، هەزار و 418 دۆسیەی تاوان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە و پارێزبەندی دژی پەرلەمانتاران پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراون. لەم ژمارەیەدا هەزار و 101 دۆسیە لە دژی پەرلەمانتارانی هەدەپە تۆمارکراون. سێ پەرلەمانتاری هەدەپەش بەناوەکانی سەمرا گوزەل، لەیلا گوڤەن و موسا فارسئۆغوڵڵاری متمانەیان لێسەندرایەوە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە