دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: لە دوو مانگدا 2000 کۆبوونەوە کراون

02-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەم پارتی دەڵێت، لە مانگەکانی حوزەیران و تەممووزی ئەم ساڵدا 2000 کۆبوونەوەیان لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەریدا کردوون و بۆچوونی خەڵک وەرگیراوە.
 
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی دەم پارتی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس، پەیامێکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی پەیوەست بە پرۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و پرۆسەی چارەسەری بڵاوکردەوە.
 
دەم پارتی دەڵێت، لە مانگەکانی حوزەیران و تەممووزی 2025دا 2000 کۆبوونەوەیان لە تورکیا و باکووری کوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەری کردوون.
 
وەکو دەم پارتی دەڵێت، لەو کۆبوونەوانەدا گوێ لە بۆچوون، پێشنیاز و رەخنەی ژنان، گەنجان، نوێنەرانی گرووپە ئایینییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکا و رێکخراوە پیشەییەکان گیراوە.
 
جەخت لەوەش کراوەتەوە، چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن و بە شێوەیەکی روون هەموو پێشهاتەکان بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەگەیێنن.
 
پرۆسەی چارەسەریی ئەمجارەی تورکیا 1ی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) دەستیپێکرد.
 
بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پارتەکەی کرد کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
 
پەکەکە لە 5-7ـی ئایاری ئەم ساڵ، 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا.
 
رۆژی 11ی تەممووزی ئەم ساڵ، 30 گەریلای پەکەکە لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە ناوچەی سوورداشی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی سیمبوولی و وەک ''نیازپاکییەک'' چەکەکانیان سووتاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە