لافاو لە ئەنقەرە و کۆنیا زیانی هەبوو؛ هۆشداری لە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین و دروستبوونی لافاو دەدرێت

02-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای بارانەکەی شەوی رابردوو کە کۆنیا و ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای گرتەوە و بووەهۆی دروستبوونی لافاو، ئەمڕۆ شەممە زیانەکان دەرکەوتن و هۆشدارییش لە بارانبارین و دروستبوونەوەی لافاو دەدرێت.
 
لە ئەنجامی ئەو بارانەی شەوی رابردوو پایتەختی تورکیای گرتەوە، ئاو چووە نهۆمی یەکەم و ژێرزەوی باڵەخانەکان لە شاری پۆلاتلی. بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانی شەقامەکانیش بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوت.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هاووڵاتییان دەستیان بە پاککردنەوەی ماڵ و دووکانەکانیان کرد؛ لە شەقام و کۆڵانەکانیش ئاوی کۆبووەوە لادەبردرێ.
 
هەر شەوی رابردوو بارانێکی بەخوڕ لە پارێزگای کۆنیای تورکیا باری و بەو هۆیەوەش لە چەند گەڕەکێکی قەزای یوناک لافاو دروستبوو.
 
ئاو چووە نێو ژمارەیەک خانوو، دووکان و نهۆمی ژێرەوەی باڵەخانەکان. لافاوەکە زیانی زۆر بە دەیان ئۆتۆمبێلیش گەیاند. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا دەڵێ، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ شەممە شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ کۆنیا و ئەنقەرە بگرێتەوە کە هەندێکجار هەورە برووسکەی لەگەڵ دەبێ. 
 
وەک کەشناسیی تورکیا دەڵێ، پێشبینی دەکرێ لەنێوان کاژێر 11:00 و 13:00ـی ئەمڕۆ بارانی بەخوڕ 39 پارێزگای تورکیا بگرێتەوە، بەتایبەتی پارێزگاکانی نزیک لە دەریای رەش و هۆشداری دروستبوونی لافاو لە 11 پارێزگا دراوە. 
 
18ـی تەممووزی 2025 لافاو لە ئەنقەرە دروستبوو و 16 ئۆتۆمبێل، 21 شوقە و 45 شوێنکار زیانیان بەرکەوت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە