تورکیا لە 7 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا بە بەهای زیاتر لە 156 ملیار دۆلار کاڵای هەناردە کردووە

02-08-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بازرگانیی تورکیا دەڵێ، هەناردەی وڵاتەکەی لە 7 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا بە بەهای 156 ملیار و 400 ملیۆن لیرە بووە.
 
عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا رۆژی شەممە، دووی تەممووزی 2025 لە شاری سامسوونی تورکیا گوتارێکی پێشکێش کرد و بەشێکی قسەکانی تایبەت بوون بە ئاماری هەناردەی وڵاتەکەی.
 
وەزیری بازرگانیی ئەو وڵاتە رایگەیاند، قەبارەی هەناردەیان لە مانگی تەممووزی ئەم ساڵ بەراورد بە هەمان مانگی پار بە رێژەی 11٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 24 ملیار و 952 ملیۆن دۆلار.
 
بە گوتەی بۆڵات، قەبارەی هەناردەی وڵاتەکەی لە تەممووزی پار 22 ملیار و 467 ملیۆن دۆلار بووە و لە تەممووزی ئەم ساڵدا بە بەهای دوو ملیار و 467 ملیۆن دۆلار هەناردەیان زیادیکردووە.
 
وەزیری بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، قەبارەی هەناردەیان لە 7 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی پار بە رێژەی 5.2٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 156 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.
 
بە گوتەی وەزیری بازرگانیی تورکیا، قەبارەی هەناردەیان لە 7 مانگی سەرەتای پاردا 148 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بوو و ئەم ساڵ لە هەمان ماوەدا بە بەهای 7 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار هەناردەیان زیادیکردووە. 
 
بۆڵات باسی لەوەش کرد، لە ساڵێکدا (ئابی پار تاوەکو تەممووزی ئەم ساڵ) بە بەهای 269 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کاڵایان هەناردەی وڵاتانی دیکە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."