وەزارەتی نێوخۆی تورکیا: بە چەک و بۆمبی ئەمریکی و رووسی هێرشمان کراوەتەسەر

02-10-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا زانیاری نوێی لەبارەی هێرشە خۆکوژییەکەی رۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی 2023، بڵاوکردەوە کە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا کرابوو. 
 
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بەهاوئاهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی نێوخۆ و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) بەشێوەیەکی چڕ بەردەوامە و زانیاری وردییان لەبارەی هێرشەکەوە دەستکەوتووە و لە نزیکترین کاتدا بۆ رای گشتیی بڵاوی دەکەنەوە. 
 
هەروەها وەزارەتی نێوخۆی تورکیاش ئاشکرایکرد، هەردوو هێرشکارەکە چەندین جۆر بۆمب و تەقەمەنی و چەکی بچووک و مامناوەندیان هەبووە کە دروستکراوی رووسی و ئەمریکین. 
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە وەزارەتی نێوخۆ بڵاویکردەوە، هێرشکارەکان خۆیان بە 9 کیلۆ و 700 گرام بۆمبی RDX C-4 بۆمبڕێژ کردبوو. هەروەها ئەو هێرشکارەی ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوڕی لە کاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کارمەندانی ئاسایش هەوڵی تەقاندنەوەی رۆکێتهاوێژی RPO-A Shmelی دروستکراوەی رووسی دابوو، بەڵام گوللە بەر سەری کەوت و کرایە ئامانج. 
 
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشکارەکان ئەم چەکانەیان هەبووە و ویستوویانە لە پەلامارەکەدا بەکاریان بهێنن: 9 کیلۆ و 700 گرام بۆمبی RDX C-4ی ئەمریکی، تفەنگی COLT M4 Carbineی ئەمریکی کە بە ئێم 4 دەناسرێت، دەمانچەی Glockی ئەمریکی بە پارچەی بێدەنگکار، 3 نارنجۆکی ئەمریکی، رۆکێتهاوێژی جۆری RPO-A Shmelی رووسی، تفەنگی AK-47 کە بە کلاشینکۆف ناسراوە، لەگەڵ دەمانچەی Blow TR 914 02ی دروستکراوی تورکی. 
 
کاژێر 9:30 خولەکی رۆژی یەکشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2023 هێرشکرایە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا و لە ئەنجامدا دوو هێرشکارەکە گیانیان لەدەستدا و دوو پۆلیسیش بریندار بوون. 
 
دوای رووداوەکە، هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و لە راگەیێندراوێکدا ناسنامەی هێرشکارەکانی ئاشکراکرد و رایگەیاند، رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین کە "ئەندامی کەتیبەی فیدایی نەمران"ن، هێرشەکەیان کردووە.
 
هەمان رۆژ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا چەندین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە ناوچەکانی مەتین، خواکوڕک، قەندیل و گارە لە باشووری کوردستان کرد و رایگەیاند، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 20 پەناگە، ئەشکەوت و کۆگەی پەکەکە بۆردوومان کراون. هەروەها باسی لەوە کردووە کە ژمارەیەکی زۆر گەریلا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هیچ ژمارەیەکی دیارینەکردووە.
 
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، دوای رۆژێک لە هێرشە خۆکوژییەکە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی لە هەردوو پارێزگای ئیستەنبووڵ و کڕکلارئێلی کرد. هێزەکانی دژەتیرۆر هەڵیانکوتایە سەر 26 ناونیشان و 20 کەسیان بە گومانی ئەندامبوون لە پەکەکە و هاوکاریکردنیان دەستگیرکرد، کە زۆربەیان ئەندامی هەدەپە بوون.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو