53 کۆچبەری نایاسایی لە ئیزمیری تورکیا دەستبەسەر کران

02-11-2024
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە ئیزمیر 53 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران کە دەیانویست بچنە ئەورووپا.
 
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی دیکیلی لە پارێزگای ئیزمیر ئەنجامداوە و 53 کۆچبەریان لەنێو بەلەمێک دەستبەسەر کردووە.
 
دوای جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رەوانەی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کران.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 126 هەزار و 766 کۆچبەری نایاسایی لەو وڵاتە دەستبەسەرکراون و زۆربەشیان لەو کاتەدا بوون کە هەوڵیانداوە بچنە ئەورووپا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی فریاگوزاری لەکاتی گەڕان و رزگارکردن لە شوێنی [ئەنقەرە] تێکشانی فڕۆکەیەکی بازرگانی کە بەرەو لیبیا دەچوو، کە جەنەڕاڵ محەمەد عەلی ئەحمەد ئەلحەداد، سوپاسالاری لیبیای هەڵگرتبوو. وێنە: AFP

وەزیری ناوخۆی تورکیا: سندووقی رەشی فڕۆکەکە دۆزرایەوە

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێ، ئامێری تۆمارکردنی دەنگ و سندووقی رەشی ئەو فڕۆکە تایبەتە دۆزرایەوە کە شاندێکی سەربازیی لیبیای هەڵگرتبوو و شەوی رابردوو لە ئەنقەرە کەوتە خوارەوە.