ئاکپارتی: دیدگەی تورکیای بێ تیرۆر سووریا و عێراقیش لەخۆدەگرێت

03-03-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، لەدوای پرۆژەی تورکیای بێ تیرۆر، هەمان پرۆژە بۆ عێراق و سووریاش جێبەجێ دەکرێت.
 
عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی لەدوای کۆبوونەوەی ناوەندیی بەڕێوەبردن و بڕیاری پارتەکەی کە ئێوارەی دووشەممە، 3-3-2025 لە بارەگای سەرەکیی پارتەکە بەرێوەچوو، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی سازکرد.
 
گوتەبێژی ئاکپارتی جەختی لەسەر سیاسەتی بەهێزی برایەتیی کورد و تورک لە سووریا کردەوە و گوتی: "لەپێناو گەیشتن بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، بە هەستیارییەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەم دۆخە دەکەین کە پێی گەیشتووین، ئەو هەڵوێستەی لە چوارچێوەی تورکیای بێ تیرۆر خراوەتەڕوو گرنگە بۆ دانانی بەربەست لەبەردەم ئەو پڕۆژانەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان لە دژی خەڵکی ناوچەکە بەکاری دەهێنن. هەروەها ئەم پڕۆژەیە تۆوی دیدگەی سووریای بێ تیرۆر و عێراقی بێ تیرۆرە و تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگرێتەوە".
 
چەلیک راشیگەیاند: "هەروەک چۆن لە تورکیا تیرۆرمان ناوێت و قبووڵی ناکەین، بە هەمانشێوە لە سووریا و عێراقیش هەڕەشەی تیرۆر و دروستکردنی ناسەقامگیریمان ناوێت".
 
بە گوتەی عومەر چەلیک "دەستێک هەیە دەیەوێت دیوار لە نێوان کورد و تورک و عەرەب دروست بکات." گوتیشی: "تورکیا لەگەڵ سیاسەتی برایەتییە لە ناوچەکە."
 
دەقی گوتەکانی عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی: "لەپێناو گەیشتن بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، بە هەستیارییەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەم دۆخە دەکەین کە پێیگەیشتووین... ئەو هەڵوێستەی لە چوارچێوەی تورکیای بێ تیرۆر خراوەتەڕوو گرنگە بۆ دانانی بەربەست لەبەردەم ئەو پڕۆژانەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان لە دژی خەڵکی ناوچەکە بەکاری دەهێنن. هەروەها ئەم پڕۆژەیە تۆوی دیدگەی سووریای بێ تیرۆر و عێراقی بێ تیرۆرە و تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگرێتەوە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە