تورکیا
لە ساڵی 2015ـەوە لە تورکیا 45 ملیۆن مەتر چوارگۆشە زەوی لە ناوچە سنوورییەکاندا لە مین پاککراوەتەوە.
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، 45 ملیۆن مەتر چوارگۆشە زەوییان لەناوچە سنوورییەکاندا لە مین پاککردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی ئاداری 2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2015ـەوە 45 ملیۆن مەتر چوارگۆشە زەوییان لە ناوچە سنوورییەکاندا لە مین پاککردووەتەوە و رایگەیاند، لەم ماوەیەدا 226 هەزار مین لەم ناوچانەدا پووچەڵ کراونەتەوە.
هەر بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، چالاکییەکانی پاککردنەوەی مین و لەناوبردنیان لە ناوچەی سنوورییەکانی پارێزگای ئیدر لە باکووری کوردستان لەگەڵ سنووری ئەرمینیا، سنووری پارێزگای شرنەخ لەسەر سێگۆشەی سنووری عێراق، تورکیا، سووریا (باکوور، باشوور و رۆژئاوای کوردستان) و سنووری ناوچەکانی رووها، کیلیس و هاتای هاوسنوور لەگەڵ سووریا و رۆژئاوای کوردستان، بووە.
بۆ یەکەمجار، تورکیا له ساڵی 1957دا له ناوچه سنوورییه‌كاندا لە دژی قاچاخ مینی دژە مرۆڤی لە ناوچە سنوورییەکان چاند. لە ساڵانی نێوان 1993-1997 بەشێوەیەکی فراوان لە دژی هاتووچۆی گەریلاکانی پەکەکە، ناوچەی سێگۆشەی سنووری عێراق، تورکیا، سووریا (باکوور، باشوور و رۆژئاوای کوردستان) مینڕێژ کرد.
لە ساڵانی نێوان 1957-1998 تورکیا 951 هەزار و 663 مینی لە ناوچە سنوورییەکاندا چاندووە. لەم ژمارەیەدا 606 هەزار مین لە سنووری سووریا بوون، کە 411 هەزار و 990 مین دژی مرۆڤ و 194 هەزار و 615شیان دژە تانک بووە. 116 هەزار و 115 مین لە سنووری ئێران، 78 هەزار و 917 مین لە سنووری عێراق و 20 هەزار و 275 مین لە سنووری ئەرمینیا چاندووە. هەروەها 33 هەزار و 800 مین لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری کوردستاندا چێندراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ساڵی 2011 تورکیا خاوەنی 3 ملیۆن مین بووە.
رۆژی 19ـی کانوونی یەکەمی 1997 دامه‌زراوه‌ی ئۆتاوا بۆ بنبڕکردنی مین لە جیهان، له كه‌نه‌دا دامه‌زرا. رۆژی 1ـی ئاداری 1999 لە سەرانسەری جیهاندا 131 وڵات بوونە ئەندام لە ئۆتاوا، تورکیاش رۆژی 12ـی ئاداری 2003 بووە ئەندامی رێکخراوەکە و رۆژی 28ـی ئاداری هەمان ساڵ پابەندبوونی خۆی راگەیاند.
بڕیاربوو، تاوەکو ساڵی 2008، تورکیا سەرجەم مینەکانی، کە ئەوکات سێ ملیۆن مین بوو، لەناو ببات، بەڵام بەهۆی شەڕی دژ بە پەکەکە، نەیکرد. رێکخراوەکە داوای لێکرد تا ساڵی 2014 سەرجەم مینەکانی سەر سنوورەکان پووچەڵ بکاتەوە، بەڵام دیسان بەهۆی دۆخی سووریاوە پابەند نەبوو و ئەنقەرە رایگەیاند تاوەکو ساڵی 2022 تەواو پابەند دەبێت، بەڵام پێشهاتە ناوخۆییەکانی رێگربوون. دوایینجار، لە کۆبوونەوەی 15ـی تشرینی دووەمی 2021، تورکیا بەڵێنیدا ساڵی 2025 تەواوی پابەندییەکانی جێبەجێ دەکات.
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له ساڵانی نێوان 1984 – 2009 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، هه‌زار و 269 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 625 كه‌س له هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان و 644 كه‌سی سڤیلین. هه‌روه‌ها پێنج هه‌زار و 91 كه‌س برینداربوون و له‌نێو برینداره‌كانیش هه‌زار و 984 كه‌سیان په‌ككه‌وته بوون.
رێكخراوی توركیایه‌كی بێ مین، ئاشكرایكرد، ته‌نیا له باكووری كوردستان یه‌ك ملیۆن و سێ هه‌زار و 943 مین هێشتا له‌ژێر خاكدان و هه‌ڕە‌شه‌ن بۆ سەر گیانی مرۆڤ، كه زۆربه‌یان له سنووری شاره‌كانی ئاگری، ئێلیه، چه‌ولیگ، به‌دلیس، ئامه‌د، دیلۆك، جۆڵه‌مێرگ، ئیدیر، قارس، مێردین، سێرت، رووها، شرنا‌خ، وان، دێرسیم و هاتای چێندراون.
هه‌ر به‌پێی ئاماری رێكخراوی توركیایه‌كی بێ مین، له ساڵانی نێوان 2004 – 2021ـدا 159 كه‌س له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 41 كه‌سیان منداڵن و له‌كاتی یاریكردن مینیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ