تورکیا لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار چەکی فرۆشتووە

03-05-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تورکیا لە چوار مانگی رابردوودا بە بەهای دوو ملیار و 238 ملیۆن دۆلار چەک و تەکنەلۆژیای سەربازی فرۆشتووە.
 
هالوک گۆرگون، سەرۆکی دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، هەناردەی چەک و تەکنەلۆژیای سەربازییان لە چوار مانگی رابردوودا بەراورد بە هەمان ماوەی پار، بە رێژەی 67٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە دوو ملیار و 238 ملیۆن دۆلار.
 
بە گوتەی سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، لە ئابی پاریشەوە بە بەهای حەوت ملیار و 635 ملیۆن دۆلار چەک و تەکنەلۆژیای سەربازی فرۆشراوە.
 
هالوک گۆرگون باسی لەوەش کرد، درۆن، مووشەک و زرێپۆش لە ریزبەندی یەکەمی ئەو چەک و تەکنۆلۆژیا سەربازییە دروستکراوانەی تورکیان کە فرۆشراون و هەناردەی وڵاتان کراون.
 
سەرۆکی دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا پار بە بەهای حەوت ملیار و 154 ملیۆن دۆلار چەک، تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیی فرۆشتووە و هەناردە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکدا بۆ تورکیا: ئارامیی سووریا ئارامیی ئێوەیە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێ، قۆناخی ئێستا قۆناخی بنیاتنانەوەی سووریایەکی دیموکراسییە و ئامادەیی خۆیانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا دەربڕی