وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، رووسیا و ئۆکراینا رێککەوتن ژمارەیەکی زیاتر لە دیلەکان بگۆڕنەوە

03-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی رووسیا و ئۆکراینا دەڵێت، هەردوو لا رێککەوتن، ژمارەیەکی زیاتر لە دیلەکانیان بگۆڕنەوە. ئاماژە بەوەش دەکات: ''هەردوولا سەبارەت بە ئاگربەست و ئاشتی، هەندێک نووسراویان گۆڕیوەتەوە."
 
رۆژی دووشەممە، 2ـی حوەزەیرانی 2025، گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی ئاشتیی ئیستەنبووڵ لەنێوان رووسیا - ئۆکراینا دەستیپێکرد.
 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا شەوی دووشەممە، 2ی حوزەیرانی 2025 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: ''میواندارێتیی گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینامان کرد. کۆبوونەوەکە بە ئەرێنی تێپەڕی''.
 
هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد، رووسیا و ئۆکراینا لەو خاڵانەی لە گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکاندا لەسەری رێککەوتبوون، هەنگاوێک چوونەتەپێشەوە. باسی لەوەش کرد، هەردوولا لەسەر گۆڕینەوەی ژمارەیەکی زیاتری دیل، رێککەوتن.
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی: ''هەردوو لا سەبارەت بە ئاگربەست و ئاشتی هەندێک نووسراویان ئاڵوگۆڕ کرد. هەروەها بە گونجاویان زانی، لە رۆژانی داهاتوودا لەسەر ئاستی تەکنیکی دەست بە کاروچالاکییەکان لەبارەی ئەو نووسراوانە بکەن''.
 
وەک فیدان دەڵێت، رووسیا و ئۆکراینا رێککەوتن لەسەر ئەوەی، زەوینەسازی بۆ رەخساندنی بۆ کۆبوونەوەیەک ''لەسەر ئاستی سەرکردەکان'' بکەن.
 
هەر لەمبارەیەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی 30ی ئایار لە کیێڤەوە پێشنیازی کرد ئەردۆغان، پووتین، ترەمپ و زیلینسکی لە ئیستەنبووڵ کۆببنەوە. 
 
هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی دووشەممە، 2ی حوزەیرانی 2025 لە گوتارێکدا لە دوای کۆبوونەوەی کابینەکەی حکومەتەکەی رایگەیاند، ''ئارەزوو دەکەم لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێز ڤلادیمێر پووتین، زیلینسکی و بەڕێز ترەمپ لە ئیستەنبووڵ یانیش لە ئەنقەرە کۆببینەوە''. 
 
15و 16ـی ئایاری 2025، گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکانی ئاشتیی لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ ئەنجامدرا. لەسەر ئاڵۆگۆڕکردنی 1000 دیلی جەنگ رێککەوتن؛ هەردوولا تاوتوێی ئەگەری ئاگربەست و کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکەکانی هەردوولایشیان کرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکدا بۆ تورکیا: ئارامیی سووریا ئارامیی ئێوەیە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێ، قۆناخی ئێستا قۆناخی بنیاتنانەوەی سووریایەکی دیموکراسییە و ئامادەیی خۆیانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا دەربڕی