ئەردۆغان و سەرۆکی هوداپار پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ دەکەن

03-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار) لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار کۆبوونەوە. هوداپار دەڵێت، پرۆسەی چارەسەرییان تاوتوێ کردووە.
 
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رۆژی سێشەممە، 3ی حوزەیرانی 2025 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە پێشوازیی لە زەکەریا یاپجیئۆغڵو، سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار) کردووە.
 
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام هوداپار لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێت، ئەردۆغان و یاپجیئۆغڵو وێڕای باسکردنی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە غەززە، پرۆسەی چارەسەرییان تاوتوێ کردووە.
 
پارتی دۆزی ئازاد (ھوداپار) کە زەکەریا یاپیجیئۆغڵو سەرۆکیەتی، پارتێکی ئیسلامیی سوننەی باکووری کوردستانە و رۆژی 19-12-2012 دامەزرا.
 
پارتەکە لە هەڵبژاردنی 14ی ئایاری 2023 لەژێر ناوی هاوپەیمانیی جمهووری ئاکپارتی و مەهەپە بەشداریی لە هەڵبژاردن کرد و چوار کورسیی بەدەستهێنا.
 
لە 1ی تشرینی یەکەمی پار هەنگاوێک بۆ پرۆسەی چارەسەری لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نرا. ئەم پرۆسەیە لەلایەن تورکیاوە بە "تورکیایەکی بێ تیرۆر" و لەلایەن دەم پارتیشەوە بە "چارەسەرکردنی پرسی کورد" ناودەبرێت.
 
شاندی ئیمرالیی دەم پارتی پێنج جار سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کردووە و پەیامەکانی ئەویان بە رای گشتی راگەیاندووە.
 
ئۆجەلان 27ی شوباتی ئەم ساڵ، داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
 
رۆژی 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو پارتە سیاسییانە کۆدەبێتەوە کە لە کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی ئەندامیان هەیە. لە کۆبوونەوەکەدا چوارچێوەی راپۆرتی کۆمیسیۆنەکە تاوتوێ دەکرێ.