دەم پارتی: نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندەکەمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاودەکەینەوە

03-10-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دوورگەی ئیمرالی کۆتاییهات و شاندەکە دەڵێت، سبەی نێوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان بڵاودەکەنەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025 نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانی شاندی پارتەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای سێ کاژێر و نیو کۆبوونەوە، شاندەکە کۆتایی بە دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان هێنا و دوورگەی ئیمرالیی جێهێشت.
 
نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی دەڵێت، سبەی شەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2025، نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە راگەیێندراوێکی نووسراو بڵاودەکرێتەوە.
 
شاندەکە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا؛ میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ.
 
شاندەکە کاژێر 10:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوت.
 
شاندەکە دوایینجار رۆژی 28ی ئابی 2025 سەردانی دوورگەی ئیمرالیی کرد و لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەوە.
 
ئەم سەردانانە لە کاتێکدان، پڕۆسەیەکی چارەسەریی یەک ساڵە لە تورکیا دەستیپێکردووە و دەسەڵات، ئۆجەلان و دەم پارتییش دەڵێن، هەوڵ دەدەن ئەنجامی باشی هەبێت.
 
12ی ئایاری 2025 پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی خۆی راگەیاند، کە لە 5-7ی ئایار بەڕێوەچووبوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی دا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە