رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، تێیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان وڵاتەکانیان و دۆخی غەززە تاوتوێ کران.
ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025 فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و دۆخی غەززە تاوتوێ کران.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا رایگەیاندووە، سەردانەکەی بۆ واشنتن پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکای بەهێزتر کردووە، گرنگە هەنگاوی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی لە هەموو بوارەکان، بەتایبەتی لە پیشەسازیی بەرگریدا، بنرێت.
سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، تورکیا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ دابینکردنی ئاشتی و ئارامی لە تەواوی ناوچەکە، بەتایبەتی لە غەززە و پێشوازی لەو دەستپێشخەرییانەش دەکات کە بۆ ئەم مەبەستە رادەگەیێندرێن.
ئەردۆغان گوتوویەتی، تورکیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی خێراتر کردووە؛ ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا پێویستە.
25ـی ئەیلوولی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ