بەهۆی مووشەکێکەوە تورکیا ناڕەزایەتی دەگەیێنێتە ئێران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی، ناڕەزایەتی تووندی وڵاتەکەی گەیاندە تاران لەبارەی ئەو مووشەکەی چووە نێو ئاسمانی تورکیا و جەختیکردەوە کە پێویستە رێگری لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان بکرێت.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هاکان فیدان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە. لەو پەیوەندییەدا فیدان ناڕەزایەتی ئەنقەرەی لەبارەی ئەو مووشەکە بالیستییەی لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و چووە نێو ئاسمانی تورکیا، دەربڕیوە.
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە هاوتا ئێرانییەکەی راگەیاندووە: "پێویستە لایەنەکان خۆیان لە هەموو هەنگاوێک بپارێزن کە ببێتە هۆی پەرەسەندنی پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا."
 
بە گوێرەی زانیارییەکان مووشەکەکە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کراوە و بە ئاسمانی عێراق و سووریادا تێپەڕیوە، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگریی ناتۆوە لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست تێکشکێندراوە. 
 
بەرپرسێکی تورکیا، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاندووە، ئامانجی ئەو مووشەکەی لەلایەن سیستمی بەرگریی ناتۆوە پووچەڵکرایەوە، تورکیا نەبووە. ئەو بەرپرسە دەڵێت: "پێمانوایە مووشەکەکە بنکەیەکی لە قوبرسی بەشی یۆنان کردبووە ئامانج، بەڵام لە رێڕۆکەی لایداوە و هاتووەتە نێو ئاسمانی تورکیا."
 
پێشتر وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کردبوو، مووشەکێکی بالیستی دوای تێپەڕبوونی بە ئاسمانی وڵاتانی ناوچەکەدا، بە ئاراستەی ئاسمانی تورکیا هاتووە، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆوە لە کاتێکی گونجاودا لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست پووچەڵکراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی جەنگی ئەمریکا و ئێران: تورکیا بێ لایەن نییە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی تووندی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت، هێرشەکانی سەر ئێرانی بە نایاسایی ناوبرد و رایگەیاند، تورکیا بێلایەن نییە و لایەنگریی ئاشتی و ئارامی دەکات