تورکیا: مووشەکێکی ئێران لە ئاسمانی وڵاتەکەماندا خرایە خوارەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێ، مووشەکیکی بالیستی کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەکراوە و سنووری عێراق و سووریای بریوە، لە ئاسمانی پارێزگای هاتای لەلایەن سیستمی بەرگریی ناتۆوە خراوەتە خوارەوە.
 
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ 4-3-2026 بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە:"مووشەکێکی بالیستی کە لە ئێرانەوە ئاراستەکرابوو، دوای تێپەڕینی بە ئاسمانیی عێراق و سووریا، گەیشتە ئاسمانی تورکیا. مووشەکەکە لە لایەن یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆوە کە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی جێگیرکراون، لە کاتی خۆیدا بەرپەرچ درایەوە و خرایە خوارەوە".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، مووشەکەکە لە شارۆچکەی دۆرتیۆڵی سەر بە پارێزگای هاتای خراوەتە خوارەوە، هەر لە ئاسمان لەلایەن سیستمی بەرگریی ناتۆوە تێکشکێندراوە. رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی یان برینداربوونی لێنەکەوتووەتەوە".
 
بەرگریی تورکیا دەڵێ: "ویست و توانامان بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵات و هاووڵاتییانمان لە بەرزترین ئاستدایە. تورکیا لە کاتێکدا لایەنگری سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکەیە، لە هەمان کاتدا توانای ئەوەی هەیە ئاسایشی خاک و هاووڵاتییانی بپارێزێ، بەبێ گوێدانە ئەوەی هەڕەشەکە لە کێوە و لە کوێوە دێت".
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە:"هەموو هەنگاوێک بە پێداگرییەوە و بەبێ دوودڵی بۆ بەرگری لە خاک و ئاسمانی وڵاتەکەمان دەنرێ. بەبیری دەهێنینەوە کە مافی وەڵامدانەوەمان بۆ هەر هەڵوێستێکی دووژمنکارانە بۆ سەر وڵاتەکەمان هەیە. ئاگاداری سەرجەم لایەنەکان دەکەینەوە، لەو هەنگاوانە دوور بکەونەوە کە دەبنەهۆی هەڵکشانی زیاتری ململانێکان لە ناوچەکەدا. لەم چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبین لە راوێژکردن لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆ و هاوبەشەکانی دیکەمان".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: رێگەنادەین ئەم دەرفەتە لەدەست بچێت

لە خوانێکی بەربانگی تایبەت بۆ پەرلەمانتاران کە ئەمڕۆ سێشەممە 3-3-2026 لە ئەنقەرە سازکرا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکێشکرد و لە بەشێکی گوتەکانیدا تیشکی خستە سەر پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد