رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداری لێزمەباران و بایەکی بەهێز لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا دەڵێت، پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی ئایار لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان لێزمەباران ببارێ و هەربۆیەش ئەگەری دروستبوونی لافاو لە بەشێکی پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، شرنەخ، ئێلیهـ، سێرت، بەدلیس، وان، مووش، چەولیگ، دێرسم، مەڵەتێ، ئەرزینگان، ئەرزەڕۆم، ئاگری، ئیدر، قەرس و ئەردەخان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات، لەو پارێزگایانەدا خێرایی با لەنێوان 85-90 کم لە کاژێرێکدا دەبێت.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا (ئافاد) لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری داوە لە ئەگەری دروستبوونی لافاو، هەورەبرووسکە و بای بەهێز.
ئافاد داوا لە هاونیشتمانییان دەکات زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ