گۆڤاری (سەرخۆبوون) دوایین ژمارەی بڵاوکردەوە

04-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گۆڤاری (سەرخۆبوون) دوایین ژمارەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، بۆ کۆتاییهێنان بە گۆڤارەکەیشە کە لەگەڵ پەکەکەدا دەستی بە کار کردووە.
 
گۆڤارەکە رۆژی چوارشەممە، چوار حوزەیرانی 2025، 521ـەمین ژمارەی بە ناونیشانی ''پێداگری لە مرۆڤایەتی، پێداگرییە لە سۆسیالیزم'' بڵاوکردەوە.
 
دوایین ژمارەی گۆڤارەکە لە 39 لاپەڕە پێکدێت و بەشێکی زۆری بابەتەکان پەیوەستن بە کۆنگرەکەی ئەم دواییەی پەکەکە و پەیامەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ کۆنگرەکە.
 
گۆڤاری سەرخۆبوون پەیامێکی ماڵئاوایی بە ناونیشانی ''لەپێناو دەستپێکێکی نوێ'' بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکیدا نووسیویەتی، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ''هاوکات بۆ کۆتاییهێنان بە گۆڤارەکەیشە کە لەگەڵ پەکەکەدا دەستی بە کار کردووە''.
 
گۆڤارەکە لە پەیامی ماڵئاواییدا دەڵێت: ''گۆڤارەکە لە هەموو روویەکەوە بەو شێوەیە کاری کرد کە رێبەر ئاپۆ ئامادە و ئاراستەی کرد''.
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا گۆڤارەکە دەڵێت: ''زۆر روونە، کۆتاییهاتنی کاری میدیایی سەرخۆبوون، بە مانای کۆتایی هەمیشەیی نییە. بەپێچەوانەوە، زەوینەسازییەکە بۆ دەستپێکی نوێ. هەموو شتێک لە پێناوی دەستپێکێکی نوێتر و بەهێزە''.
 
گۆڤاری (سەرخۆبوون) لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ساڵی 1978 دامەزرا، یەکەمین ژمارەی لە ساڵی 1982 دەرچوو و دواتریش بەشێوەی مانگانە دەردەچوو.
 
رۆژی 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچووبوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا، ئەوەش لە سەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو پارتە سیاسییانە کۆدەبێتەوە کە لە کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی ئەندامیان هەیە. لە کۆبوونەوەکەدا چوارچێوەی راپۆرتی کۆمیسیۆنەکە تاوتوێ دەکرێ.