بانکی ناوەندیی تورکیا ژمارەی پێوانەیی لە یەدەگی دراوەکان تۆمار دەکات

04-09-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بانکی ناوەندیی کۆماری تورکیا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە کۆی یەدەگەکانیدا تۆمارکرد. تاوەکو 29ـی ئاب، کۆی یەدەگی دراوەکانی گەیشتە نزیکەی 178.36 ملیار دۆلار. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی ئەیلوولی 2025، بانکی ناوەندیی تورکیا دوایین ئامارەکانی تایبەت بە کۆی یەدەگی دراوەکانی خستەڕوو. بەپێی ئامارەکان، تاوەکو رۆژی 29ـی ئاب، کۆی یەدەگی بانکی ناوەندی بە بڕی 2 ملیار دۆلار زیادیکرد و گەیشتە 178.36 ملیار دۆلار. بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆمارکرد.
 
لەلایەکی دیکەوە، یەدەگی دراوی بیانی پاش سێ هەفتە لە بەرزبوونەوە، دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی. بەپێی داتاکانی هەفتانەی بانکی ناوەندی، یەدەگی دراوی بیانی بە بڕی 59 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە و لە 91.90 ملیار دۆلارەوە بووەتە 91.31 ملیار دۆلار.
 
بەڵام یەدەگی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لە 85.237 ملیار دۆلارەوە گەیشتووەتە 87.326 ملیار دۆلار.
 
بەو پێیە، کۆی گشتی یەدەگەکان لە 176.237 ملیار دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 178.357 ملیار دۆلار، کە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە.
 
هەروەها، یەدەگی نێودەوڵەتی پوخت بە بڕی 1.873 ملیار دۆلار زیادیکردووە و گەیشتووەتە 73.629 ملیار دۆلار، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو 71.756 ملیار دۆلار بووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە