ئەردۆغان: مادورۆ و گەلی ڤەنزوێلا دۆستی گەلەکەمانن

05-01-2026
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختیان لە پێویستیی رێگریکردن لە ناسەقامگیریی ڤەنزوێلا کردووەتەوە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی وەزیرانی وڵاتەکەی کە رۆژی دووشەممە، 5ی کانوونی دووەمی 2026، لە ئەنقەرە قسەی لەسەر دەستگیردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا کرد.
 
ئەردۆغان گوتی: "هیچ کارێک کە شەرعییەتی سیاسی و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکات، پەسند ناکەین. لە پرسی ڤەنزوێلادا، هەوڵ دەدەین ئەوەی بۆ تورکیا و گەلی دۆستی ڤەنزوێلا راستە، ئەوە بکەین. بەڕێز مادورۆ و گەلی ڤەنزوێلا نیشانیان داوە کە دۆستی گەلەکەمانن. لە رۆژە سەختەکانماندا، گرنگیمان بە هاوپشتیی نێوانمان داوە.
 
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها گوتی: "پێشێلکردنی مافی سەروەریی وڵاتان و بنپێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەو هەنگاوە پڕ مەترسییانەن کە دەبنە هۆی ئاڵۆزیی جیدی لەسەر ئاستی جیهان. لە جیهانێکدا کە لەبری "هێزی یاسا"، "یاسای هێز" سەروەر بێت، ناسەقامگیری، پشێوی و ململانێ نابڕێتەوە. وەک تورکیا، نە لە ناوچەکەمان و نە لە هیچ شوێنێکی دیکە، خوازیاری ئاژاوە، پشێوی و گرژی نین"
 
ئەردۆغان راشیگەیاند کە لەژێر رۆشنایی ئەو زانیارییە نوێیانەی یەکە پەیوەندیدارەکان کۆیان کردووەتەوە، هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی ڤەنزوێلا کردووە و گوتی:" لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەماندا لەگەڵ بەڕێز ترەمپ، هەستیارییەکانی وڵاتەکەمانمان پێ گەیاند. جەختمان لە پێویستیی رێگریکردن لە ناسەقامگیریی ڤەنزوێلا کردەوە. تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی گەلی ڤەنزوێلای دۆست".
 
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها باسی لە هەندێ هەڕەشە کرد و گوتی: "ئەوانەی پەنجەی هەڕەشە بۆ تورکیا رادەوەشێنن، نیشتمانەکەمان دەکەنە ئامانج. کاتێک بابەت دێتە سەر تورکیا و بەتایبەتی ئارامی، ئاسایش و مانەوەی تورکیا، جیاوازییەکانمان وەلا دەنێین و زیاتر پشتگیریی یەکدی دەکەین. دەبینە دیوارێکی پتەو".
 
سەرۆککۆماری تورکیا بێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنیک بهینێت رایگەیاند، ئەوانەی بەبێ ئەوەی سەیری قەبارەی خۆیان بکەن و لووتبەرزانە پەنجەی هەڕەشە بۆ تورکیا رادەوەشێنن، دەیانەوێت رێگری لە خەونی "تورکیای گەورە و بەهێز" بکەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا

وەزیری بەرگریی تورکیا: دەبێت پەکەکە و هەسەدە چەک رادەست بکەن

وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، گرنگە پرۆسەی چارەسەری تایبەت بە پرسی کورد لە وڵاتەکەی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت پەکەکە، یەپەگە، پەیەدە و هەسەدە کۆتایی بە چالاکییەکانیان بهێنن و بێ مەرج چەکەکانیان رادەست بکەن