زیندانیکراوانی داعش لە سووریا داوای یەکلاییکردنەوەی چارەنووسیان دەکەن

06-02-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعش لە ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستبەسەرن.
نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعش لە ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستبەسەرن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەوانەی لە سەرەتای ڤیدیۆکە دەردەکەون، چەکدارانی داعشن، لە گرتووخانەی سناعەی رۆژئاوای کوردستان. هەریەکەیان خەڵکی وڵاتێکی جیاوازە، لە پشت شیشەکانی زیندانەوە دانیشتوون و پەنجەرەیەکی بچووکی تۆکمەی لە ئاسن دروستکراو، تاکە ئامرازە لێیەوە لە جیهانی دەرەوە ئاگاداربن.
 
ماهر، چەکداری پێشووی داعشە و دەڵێت، "دەمانەوێت بگەڕێینەوە وڵاتانی خۆمان. زۆربەمان ماوەیەکی زۆرە لێرەین؛ خۆم بۆ 7 ساڵ دەچێت لێرەم. هەندێک کەسیش لێرە هەن کە ماوەیەکی زیاترە لێرەن. هەموومان ماندووین."
 
گیراوەکان هیچ ئامرازێکی پەیوەندیکردنیان بە جیهانی دەرەوە نییە؛ نازانن چی لە دەرەوە دەگوزەرێت. دەڵێن، دەیانەوێت دادگایی بکرێن و چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە.
 
ماهر، لەبارەی تاوانباری دەڵێت، "پێم وایە بێتاوانم، بەڵام دواجار هەر چاوەڕێی کەسێکم کە بڕیار لە کەیسەکەمان بدات. لەوکاتەوەی لێرەم هیچ شتێکم بۆ نەکراوە."
 
هێزەکانی سووریای دیموکراتیش هۆشداری دەدات لەوەی هەڕەشەی رێکخراوی داعش لەسەر زیندانەکان هەیە.
 
بەڕێوەبەری گرتووخانەی سناعە باس لەوە دەکات، "جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی داوای لە وڵاتان کردووە دادگەیەکی نێودەوڵەتی لێرە دابمەزرێنن. بەڵام بەداخەوە ئەو وڵاتانە بەو شتە رازی نەبوون. وڵاتان نە گیراوەکانیان دەبەنەوە، نە دادگەیەکی نێودەوڵەتی دادەمەزرێنن. تاوەکو ئێستا کێشەی داعش بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە."
 
نزیکەی 10 هەزار چەکداری پێشووی داعش لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رۆژئاوای کوردستان دەستبەسەرن. لەو ژمارەیە زیاتر لە 4 هەزار و 500ـیان لە زیندانی سناعەن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتی سووریا لەکاتی واژۆکردنی دەستووری کاتی.

ئێزدییەکانی سووریا و رۆژئاڤا: دەستووری کاتی پێشێلکردنی مافی کەمینە ئاینییەکانە

نوێنەرانی رێخکراو، کۆمەڵە و دامەزاراوەکانی کوردی ئێزدی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، ناڕەزایی بەرامبەر بە دەستووری کاتیی سووریا دەردەبڕن و دەڵێن، بەندەکانی پێشێلکردنێکی ئاشکرای بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکانە لە سووریا.