لیژنەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە؛ بڕیار لەسەر ناوەکەی دەدرێت

05-08-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ سێشەممە ئەو لیژنەیەی بۆ پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە، کۆدەبێتەوە و بڕیارە ناوێک بۆ لیژنەکە دیاری بکرێت.
 
لیژنەکە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە هۆڵی رێوڕەسمەکانی پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت. بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ناو و کارنامەی لیژنەکە دیاری بکرێت.
 
لیژنەنث بڕیاربوو لە 51 ئەندام پێکبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئیی پارتی بڕیاری بەشدارینەکردنی داوە، 48 ئەندامی دەبێت.
 
ئاکپارتی بە 21 ئەندام، جەهەپە بە 10 ئەندام، هەریەک لە دەم پارتی و مەهەپە بە 4 ئەندام، پارتی رێگەی نوێ بە 3 ئەندام و هەریەک لە پارتی دۆزی ئازاد (هودا پار)، پارتی کرێکارانی تورکیا، پارتی رەنج، پارتی چەپی دیموکرات و پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ بە یەک ئەندام بەشداری لە لیژنەکەدا دەکەن.
 
هەروەها هوداپار، یەنیدەن رەفاهـ، پارتی کرێکاری، پارتی رەنجدەران، پارتی دیموکرات و پارتی سۆسیال دیموکراتیش هەریەکەیان ئەندامێکیان بۆ دانراوە.
 
سەبارەت بە ناوی لیژنەکە، دەم پارتی بە هەموو شێوەیەک ''تورکیای بێ تیرۆر'' رەتدەکاتەوە. عومەر فارووق گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری دەم پارتی، رۆژی دووشەممە، میوانی بووڵتەنی کاژێر 08:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو و گوتی، ''ئاشتی و دیموکراسی'' بۆ ناوی لیژنەکە پێشنیاز دەکەین."
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە دوایین پەیامیدا کە دوێنێ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، ناوی ''یەکێتیی نیشتمانی و هاوپشتی'' بۆ لیژنەکە بەکارهێناوە.
 
هەروەها عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دەڤا هاوشێوەی دەم پارتی ناوی ''تورکیای بێ تیرۆر''بۆ لیژنەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ''دەستەواژەیەکی نەرێنییە و ئێمە بە باشی دەزانین پرۆسەکە بە ناوی ئەرێنییەوە بەڕێوەبچێت''.
 
هەرچی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە، جەخت لەوە دەکاتەوە، وشەکانی ''دیموکراسی و دادپەروەری'' لە ناوی لیژنەکەدا هەبن.
 
پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئەم جارەی چارەسەری، لەسەر پێشنیازی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکدا بۆ تورکیا: ئارامیی سووریا ئارامیی ئێوەیە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێ، قۆناخی ئێستا قۆناخی بنیاتنانەوەی سووریایەکی دیموکراسییە و ئامادەیی خۆیانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا دەربڕی