ئەردۆغان و محەممەد بن سەلمان دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

06-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا و شازادەی جێنشینی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیوەندیی نێوان وڵاتەکانیان و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
 
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رۆژی هەینی، 6ی حوزەیرانی 2025 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە قسەی کردووە و پیرۆزبایی جەژنی لێکردووە.
 
وەک سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و محەممەد بن سەلمان، وێڕای پەیوەندیی دووقۆڵیی هەردوو وڵات، دۆخی ناوچەکە و جیهانیشیان تاوتوێ کردووە.
 
هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گوتوویەتی، "تورکیا لە پاڵپشتییەکانی بۆ فەلەستین بەردەوام دەبێت."
 
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەشڵێت، ئەردۆغان "خۆشحاڵیی خۆی لەبارەی بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەلایەن رۆژئاواوە دەربڕیوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تولای هاتیمئۆغوڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی

هاوسەرۆکی دەم پارتی: لە پرۆسەی چارەسەریدا دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە

هاوسەرۆکی دەم پارتی، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی رایگەیاند، "لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا هێشتا هیچ هەنگاوێکی کردەییمان لەم دەسەڵاتەوە نەبینیوە" و دەڵێت، خەڵک دەپرسن "چۆن باوەڕ بەم پرۆسەیە بکەین و چۆن متمانەی پێبکەین؟".